Accessibility links

پـێشمەرگە و هێزە عێراقـیەکان باشیک و حەمام عەلیل ڕزگاردەکەن


هێزەکانی پـێشمەرگە توانیویانە شـارۆچکەی باشیک لە ڕۆژهەڵاتی شاری موسڵ ڕزگاربکەن و هێزە عێراقیـیەکانیش لە باشوری شارەکە شارۆچکەی حەمام ئەلعەلیلیان بە تەواوی کۆنترڵکردووە.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە هێزەکانی پـێشمەرگە لە چوار قۆڵەوە بە پاڵپشـتی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان دەسـتیان بە پـێشڕەویکردن بۆ ناو باشیک کرد کە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێـک بوو گەمارۆیان دابوو.

لیوا بەهرام یاسین فەرماندەی هێزەکانی پـێشمەرگە لە میحوەری باشیـک لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا هەواڵی ڕزگارکردنی باشیـکی پشتڕاستکردووە و گوتی چەکدارانی داعش توانای بەرگریکردنیان نەبووە، کاتێـک لە چوار قۆڵەوە هێرشیان کرایەسەر.

لە لایەکی دیکە لەشکری عێراق و بە هاوکاری پـۆلیسی فیدراڵی و هێزی تایبەتی وەزارەتی ناوخۆ توانیان ئەمڕۆ لە پـێشڕەویـیەکی خێرادا حەمام عەلیل کۆنترۆڵ بکەن کە نزیکەی 15 کیلۆمەتر لە باشوری شاری موسڵەوە دورە.

وێنەگری ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێس لە ناوچەکە دەڵێت پاش ڕزگارکردنی شارۆچکەکە هەندێک لە دانیشتوان دوکان و بازاڕیان کردووەتەوە و سەربازانی عێراقی یارمەتی ئاوارەکانیان دەدا.

بە ڕزگارکردنی حەمام عەلیل ڕێگە لە بەردەم هێزەکانی عێراق خۆشدەبێت کە بە ئاڕاستەی گەڕەکانی باشوری شاری موسڵ پـشڕەوی بکەن.

XS
SM
MD
LG