سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە پـیرۆزبایی لە ژنان کرد و داوا لە ئەمەریکایـیەکان کرد لەم ڕۆژە لەگەڵیدا ڕێز و پـێزانینی خۆیان بۆ ژنان دەرببڕن بۆ ئەو ڕۆڵە گرنگەی لە کۆمەڵگادا دەیگێڕن
جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرزی گوتووە یەکێتی نیشتمانی و حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق بە ڕێکەوتنێک گەیشتوون بۆ کۆتاییهێنان بەو کێشەیەی لە هەفتەی ڕابردووەوە لە کۆمپانیای نەوتی باکور لە کەرکوک سەریهەڵدا
فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە ئەمەریکای تاوانبارکرد بە نانەوەی گرژی لە کەنداو، ئەمەش پاش ئەو دوو ڕووداوەی هەفتەی ڕابردوو لە نزیک دورگەی هورموز ڕوویان دا
پەرلەمانی هەنگاریا یاسایەکی پەسەندکرد بۆ دەستبەسەرکردنی دەستبەجێی ئەوانەی ڕوویان لە وڵاتەکەی کردووە و داوای مافی پەنابەرێتی دەکەن
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت بەرەو ئەڵمانیا دەچێت و بەنیازە لەگەڵ ڕەوەندی تورک لەو وڵاتە کۆببێتەوە لە بارەی ئەو ڕیفراندۆمەی بۆ هەموارکردنی دەستوری تورکیا سازدەکرێت
دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا بڕیارێکی نوێی واژووکرد بۆ قەدەغەی گەشتکردنی هاوڵاتیانی 6 وڵات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریکا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
سەرۆکی فەڕەنسا دەڵێت مۆسکۆ لە پـێناو بەرژەوەندیـیەکانی خۆی هەوڵ دەدات بە شێوازی سەردەمی سۆڤێت کاربکاتە سەر ڕای گشتی خەڵکی فەڕەنسا لە بارەی هەڵبژاردنەکانەوە
چەند سەرچاوەیەکی ئاسایش لە تورکیا بۆ ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پـرێسیان ڕاگەیاند ئەمڕۆ دووشەممە لە باشوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە یەکێک لە گەورەترین ئۆپەراسیۆنەکانیان دەسـتپێـکردووە
هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێن ڕێگای سەرەکی نێوان هەردوو شاری ڕەققە و دێر ئەلزوریان کۆنترۆڵکردووە و نزیکبوونەتەوە لەوەی شاری ڕەققە بە تەواوی گەمارۆ بدەن
نێردراوی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ قەیرانی سوریا دەڵێت لە وتووێژەکانی جنێڤ تاووتوێی چەند بابەتێـکی گرنگ کراون، لەوانە پـێکهێنانی حکومەت و ئەنجامدانی هەڵبژاردن و نووسینەوەی دەستور و شەڕی دژە تێرۆر
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردنی موسڵ دەڵێت هێزەکانی دژە تێرۆر گەڕەکی وادی حەجەری ڕۆژئاوای شارەکەیان بە تەواوی لە داعش ڕزگارکرد، ئەمەش پاش ئەوەی زیانی زۆریان بە چەکدارانی داعش گەیاند
شەوی پـێنجشەممە لەسەر هەینی لە ناوچەی خانەسۆری شەنگال شەڕ و پـێکدادان لە نێوان هێزەکانی پـێشمەرکەی ڕۆژی (پـێشمەرگەی ڕۆژئاوا) و هێزەکانی پاراستنی شەنگال (یەپەشە) هەڵگیرسا و لە ئاکامدا ژمارەیەک لە هەردوولا گیانیان لەدەستدا یان برینداربوون. هەروەها زیانی ماڵیشی لێکەوتەوە
پەرلەمانی ئەوروپا بڕیارێـکی پەسەندکرد بۆ لێسەندنەوەی پارێزبەندی پەرلەمانی لە مارین لوپـێن ڕێبەری ڕاستڕەوی توندڕەوی فەڕەنسا، ئەمەش لەسەر داوای دەزگای دادوەری فەڕەنسا، پاش ئەوەی خانم مارین لوپێن لەسەر تویتەرەکەی چەند وێنەیەکی کوشتنوبڕینی داعشی بڵاوکردەوە
داواکاری گشتی ئەڵمانیا ڕایگەیاند 2 کەسی سوری لە وڵاتەکەدا دەسـتگیرکراون بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گروپی بەرەی نوسرە و یەکێـکیان تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگی ئاڕاستەکراوە. هاوکات هێزەکانی پـۆلیس کەسێکی بە ڕەچەڵەک بۆسنیان لە هەرێمی بەفاریا دەستگیرکرد
فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ شەڕی داعش دەڵێت هێزە کوردیـیەکانی سوریا کە لە سەدا 40 ی هێزەکانی سوریای دیموکرات پـێکدەهێنن بەشدار دەبن لە ڕزگارکردنی شاری ڕەققە
چەکدارانی داعش لە نەتەوەی ئۆیگوری چین لە عێراقەوە هەڕەشەیان لە وڵاتەکەیان کردووە و دەڵێن ڕووباری خوێن لەو وڵاتە هەڵدەسێنن
ئۆپـۆزسیۆنی سوریا دەڵێت نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ قەیرانی سوریا پـێی ڕاگەیاندوون حکومەتی بەشار ئەسەد ئامادەیە لە وتووێژەکانی ئاشتی جنێڤ لە بارەی گواستنەوەی سیاسی دانوستاندن بکات
سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت داعش بریتیە لە تۆڕێـکی کەسانی دڕندە کە موسڵمان و کرستیان و خەڵکانی هەموو ئاین و بیروباوڕێـک بە ژن پـیاوەوە سەردەبڕن
حکومەتی ئیتالیا لێکۆڵینەوەیەکی لە نێو کونسوڵخانەی خۆی لە شاری هەولێر ئەنجامداوە، پاش بڵاوبوونەوەی چەند ڕاپـۆرتێـک کە تیایاندا باس لەوە کراون بڕە پارەیەکی زۆر وەرگیراون لە بەرامبەر پـێدانی ڤیزا
سەرۆکی تورکیا دەڵێت لە پاش ڕزگارکردنی شاری ئەلباب لە داعش بەردەوام دەبن لە پشـتیوانیکردنی هێزەکانی عەرەبی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا و هەنگاوی داهاتوویان شاری مەنبجی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەبێت
زیاتر نیشـان بده