Accessibility links

سەرۆکی فەڕەنسا مۆسکۆ تاوانباردەکات بە هەوڵی کارکردنە سەر فەڕەنسیەکان


سەرۆکی فەڕەنسا دەڵێت مۆسکۆ لە پـێناو بەرژەوەندیـیەکانی خۆی هەوڵ دەدات بە شێوازی سەردەمی سۆڤێت کاربکاتە سەر ڕای گشتی خەڵکی فەڕەنسا لە بارەی هەڵبژاردنەکانەوە.

لە چاوپـێکەوتنێکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە لە چەند ڕۆژنامەیەکی ئەوروپایی بڵاوکرایەوە، لەوانە لۆمەندی فەڕەنسی و گاردیانی بەریتانی، فڕانسوا ئۆلاند گوتی هەرچەندە ڕووسیا ئایدیۆلۆجیەکەی سەردەمی یەکێتی سۆڤێت پەیڕەو ناکات، بەڵام هەندێک جار هەمان شێوازی سۆڤێت بەکاردەهێنێت بە تەکنەلۆجیای نوێوە.

گوتیشی مۆسکۆ سیاسەتی کارتێکردن بەکاردەهێنێت و بیروبۆچوونی پارێزکارانە بە ناوی بەرگریکردن لە مەسیحیەت لە بەرامبەر ئیسلامدا بڵاودەکاتەوە.

شایەنی ئاماژەیە وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لەم هەفتانەی دوایی ئاگاداریـیەکانی خۆی لە بارەی مەترسیەکانی دەستێوەردانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەی زیاترکردووە.

XS
SM
MD
LG