Accessibility links

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنان سەرۆک ترامپ پـیرۆزبایی لە ژنان دەکات

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە پـیرۆزبایی لە ژنان کرد و داوا لە ئەمەریکایـیەکان کرد لەم ڕۆژە لەگەڵیدا ڕێز و پـێزانینی خۆیان بۆ ژنان دەرببڕن بۆ ئەو ڕۆڵە گرنگەی لە کۆمەڵگادا دەیگێڕن.

سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر تویتەرکەی خۆی نووسیویەتی " لە ڕۆژی جیهانی ژناندا، لەگەڵمدا بن بۆ بەرزنرخاندنی ئەو ڕۆڵە گرنگەی ژنان لێرە لە ئەمەریکا و سەرانسەری جیهان دەیگێڕن."

پاشان نووسیویەتی ڕێزێکی ئێجگار زۆرم بۆ ژنان هەیە و بۆ ئەو خزمەتانەی پـێشکەشی پـێکهاتەی کۆمەڵگا و ئابوریەکەمانی دەکەن.

لە لایەکی دیکە ئەو گروپەی ڕێپـێوانەکەی مانگی یەکیان بۆ ژنان لە واشنتنی پایتەخت ڕێکخست، داوایان لە ژنان کرد ئەمڕۆ چوارشەممە بکەنە پشـوو و کارنەکەن.

گروپەکە ئەم چالاکیەیان ناودێرکرد بە A Day Without Women واتە ڕۆژێـک بەبێ ژنان. داوایان لە ژنان کرد لە ماڵەکانیان بمێننەوە و هەتا بۆیان دەکرێت پارە خەرج نەکەن، دەڵێن مەبەست لەم کارە نیشاندانی گرنگی ژنانە بەسەر ئابوریدا.

سەرۆک ترامپ لە تویتەرەکەی هیچی لەم بارەیەوە باس نەکرد.

This item is part of
XS
SM
MD
LG