Accessibility links

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی موسڵ: گەڕەکی وادی حەجەر بە تەواوی ڕزگارکرا


فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردنی موسڵ دەڵێت هێزەکانی دژە تێرۆر گەڕەکی وادی حەجەری ڕۆژئاوای شارەکەیان بە تەواوی لە داعش ڕزگارکرد، ئەمەش پاش ئەوەی زیانی زۆریان بە چەکدارانی داعش گەیاند.

فەریق ڕوکن عەبدول ئەمیر یارەڵڵا لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕادیۆ سەوا ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی بەمەش هێزەکانی پـۆلیسی فیدراڵ و دژە تێرۆر دەکەونە سەر یەک هێڵ و لە ڕۆژانی داهاتوو هەڵمەت دەبەن بۆ گەڕەکەکانی مەنسور و دەواسە.

هاوکات فەریق ڕائد شاکر جەودەت سەرۆکی پـۆلیسی فیدراڵی گوتی هێزەکانی لە گەڕەکی تەیەران کارگەیەکی دروستکردنی موشەکیان دۆزیوەتەوە.

لە لایەکی دیکە محەمەد مەهدی تەقی کە فەرماندەیەکی حەشدی شەعبیـیە گوتویەتی چاوەڕێی بڕیاری سەروو خۆیانەوە دەکەن بۆ هێرشکردنە سەر داعش لە ناو شارۆچکەی تەلەعفەر لە ڕۆژئاوای شاری موسڵ.

XS
SM
MD
LG