Accessibility links

وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت دەچێت بۆ ئەڵمانیا و کەس ناتوانێت ڕێگری لێبکات


وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت بەرەو ئەڵمانیا دەچێت و بەنیازە لەگەڵ ڕەوەندی تورک لەو وڵاتە کۆببێتەوە لە بارەی ئەو ڕیفراندۆمەی بۆ هەموارکردنی دەستوری تورکیا سازدەکرێت، هەرچەندە کاربەدەستانی خۆجێی شوێنی کۆبوونەوەکەیان داخستووە.

مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئەمڕۆ سێشەممە بە ڕۆژنامەی حوڕیەتی گوت " ئەوا من ئەڕم. کەس ناتوانێت ڕێگریم لێبکات" ، ئەمەش پاش ئەوەی خانمە گوتەبێژی شارەوانی هامبۆرگ گوتی ئەو سەنتەرەی وەزیری دەرەوەی تورکیا بە نیازبوو قسەی تیادا بکات داخراوە بەهۆی نەبوونی سیستمی ئاگادارکردنەوە لە هەڵگیرساندنی ئاگر تیایدا.

چاوش‌ئۆغڵو هەروەها گوتی ئەگەربێت و هەست بکات ڕەفتاری دوژمنکارانە بەرامبەری دەکرێت، ئەوا تورکیا بە شێوەی گونجاو کارادنەوەی دەبێت.

جێی ئاماژەیە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی یەکشەممە بەرلینی تاوانبارکرد بەوەی فاشستیـیانە ڕەفتاردەکات.

ئەم لێدوانەی ئەردۆغان پاش ئەوە بوو ئەڵمانیا مۆڵەتی نەدا بە سازکردنی سێ کۆبوونەوە کە بڕیاربوو ئەنجام بدرێن بۆ پشـتیوانیکردن لە هەموارکردنی دەستوری تورکیا.

دەسەتدارانی تورکیا خوازیارن ژمارەیەکی زۆری ئەو 1.5 ملیۆن تورکەی لە ئەڵمانیادا هەن دەنگ بۆ هەموارکردنی دەستور بدەن لە ڕیفراندۆمەکەی مانگی داهاتوو سازدەکرێت.

XS
SM
MD
LG