Accessibility links

فەرماندەیەکی پاسدارانی ئێران ئەمەریکا بە نانەوەی گرژی لە کەنداو تاوانباردەکات


فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە ئەمەریکای تاوانبارکرد بە نانەوەی گرژی لە کەنداو، ئەمەش پاش ئەو دوو ڕووداوەی هەفتەی ڕابردوو لە نزیک دورگەی هورموز ڕوویان دا.

مەهدی هاشمی بە ماڵپەڕی پاسدارانی گوتووە " کەشتیەکی هێزی دەریایی ئەمەریکا بە دورگەی هورموز تێپەڕیوە و ڕێڕەوە نێودەوڵەتیـیەکەی خۆی گۆڕیوە و بە شێوەیەکی ناپـرۆفیشناڵانە لە بەلەمەکانی سوپای پاسدارن نزیکبووەتەوە و تەنها 550 مەتر لێیانەوە دوربووە.

گوتیشی کردارەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا لەم دوایـیانە نیشانی دەدات ئەو دوو وڵاتە ئامانجی خراپ و نایاسایـیان هەیە.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە ئەویش گوتی هێزی دەریایی ئێران بە شێوەیەکی ناپـرۆفیشناڵانە ڕەفتاریان کردبوو و پـێنجشەممەی ڕابردوو کەشتیەکی ئێرانی لە کەشتی USNS ئەمەریکایی نزیکبووەتەوە بە شێوەیەک 150 مەتر لێی دوربووە، پاشان ڕۆژی شەممە چەند بەلەمێکی ئێرانی لە کەشتیەکەی ئەمەریکا نزیکبوونەتەوە و 320 مەتر لێیەوەی دوربوون.

کاپتن جێف دەیڤس گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری گوتیشی لە هەردوو ڕووداوەکە کەشتیەکەی ئەمەریکا خۆی لادابوو هەتا پـێکدادان ڕوونەدات.

XS
SM
MD
LG