وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق هێزی بردۆته ناوچه جێناکۆکه‌کان، هاوکاتی ئه‌و پشێویانه‌ی ڕۆژی هه‌ینی له زۆرێک له‌و ناوچانه‌دا ڕوویاندا.
ڕێبوار تاڵه‌بانی ، جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک ده‌ڵێت له توانای هێزه ئاسایشیه‌کانی کهرکودایه کۆنترۆڵی هه‌ر شتێک ڕووبدات بکه‌ن.
هێشتاش چه‌ند شارۆچکه‌یه‌کی سه‌ر به پارێزگای که‌رکوک له‌ژێر کۆنترۆڵی حکومه‌تی عێراقدا نییه وه‌ک حه‌ویجه و ریاز.
میدیا چ جۆره ڕۆڵیکی هه‌یه له ڕووماڵ کردنی ڕووداوه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ، زۆر جاران له‌سه‌ر یه‌ک ڕووداو ڕاپۆرتی جۆراجۆر ده‌درێن که زانیاریه‌کان تیایدا جیاوازن.
ڕۆژی شه‌ممه یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕاگه‌یاندنێکی بڵاوکرده‌وه تیایدا داوای له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق کردوه تا سه‌ر و ماڵی دانیشتوانی هه‌رێمه‌که بپارێزێت ، هاوکاتی ئه‌و نائارامیه سیاسیانه‌ی له هه‌رێمه‌که‌دا هه‌ن.
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق له ڕاگه‌یاندنێکدا پشتیوانی په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی ڕاگه‌یاند بۆ خۆپیشانده‌رانی عێراقی و داواشی له حکومه‌تی عێراق کردووه به‌رپرسێتی پاراستین گیانی وڵاتیانی عێراقی له ئه‌ستۆ بگرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که نه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی کوردستانی عێراق و نه سه‌رۆکایه‌تی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دینیش بڕیارێکی وایان ڕانه‌گه‌یاندووه تایبه‌ت بێت به ڕاگرتنی خوێندن ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ شه‌ممه خوێندکارانی زانکۆکانی شاری هه‌ولێر نه‌چونه‌ته کۆلیژه‌کانیان.
له ههنگاوێکی بێ پێشینه‌دا ، سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی کۆبونه‌وه‌یه‌ک له نێوان شاندێکی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و سه‌رکردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا کرا.
له ووتاره‌که‌یدا بۆ گه‌لی لیبیا کۆڵۆنێل موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆکی وڵاته‌که ده‌یگوت ده‌بێت له‌سه‌ر خاکی لیبیا بمرێت و داواشی له لایه‌نگرانی خۆی کرد شه‌ڕی ئه‌وانه بکه‌ن که ڕووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر له چل ساڵه‌ی قه‌زافی بوونه‌ته‌وه و داوای ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی ده‌که‌ن.
یه‌حیا به‌رزنجی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ی له کاتژمێر 8:10 ی سه‌رله‌به‌یانی به کاتی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕاسته‌وخۆ پرسیاری سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی سلێمانی و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری لێ‌کرا
ژماره‌یه‌ک نوسه‌ر و ڕوناکبیری کورد له‌وانه دکتۆر مه‌ریوانی وریا قانع داوایان له خۆپیشانده‌رانی شاری سلێمانی کوردستانی عێراق کردووه ئارامی و هێمنی بپارێزن و دوور بن له هه‌موو توندوتیژیه‌ک.
ڕۆژی سێشه‌ممه له شاری هه‌ڵه‌بجه له کوردستانی عێراق خۆپیشاندان ڕویدا و توند‌و تیژیشی لێکه‌وته‌وه.
فازیل میرانی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت له کۆبونه‌وه‌که‌دا براده‌رانی گۆڕان داوی دوو ڕۆژ مۆڵه‌تیان کرد چونکه گوتیان ده‌سه‌ڵاتی مۆرکردنی به‌یاننامه‌که‌یان نییه
نوسه‌ر و ڕوناکبیری کورد ڕێبین ئه‌حمه‌د هه‌ردی ، ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه ڕایگه‌یاند ده‌چێته پاڵ خۆپیشانده‌رانی به‌رده‌کی سه‌رای شاری سلێمانی.
دوابه‌دوای کۆبونه‌وه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له شاری هه‌ولێر به به‌شداری نوێنه‌رانی (یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان ، کۆمه‌ڵی ئیسلامی) ده‌مڕاستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا کۆبونه‌وه‌یه‌کی سێ لایه‌نه‌ی ئۆپۆزسیۆن ده‌کرێت.
سه‌رۆکی کۆمپانیای ووشه ده‌ڵێت راگه‌یاندنه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌کرێت به دوو ڕوودا لێکبدرێته‌وه.
له گفتوگۆیه‌کی ڕاسـتهوخۆدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان سیروان غه‌ریب له ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه سه‌باره‌ت به ئاڵۆزیـیهکانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ناو شـاری سلێمانی ده‌بێت
وا بڕیاره ڕۆژی دووشه‌مه کۆبونه‌وه‌یه‌کی گشتی لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا بکرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و ئاڵۆزیه سیاسیانه‌ی له هه‌رێمه‌که‌دا هه‌ن.
زوویه‌کی ڕۆژی یه‌کشه‌مه ژماره‌یه‌ک چه‌کدار به جل و به‌رگی سه‌ربازیه‌وه ده‌چنه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی که‌ناڵی سه‌ته‌لایتی نالیا وته‌واوی باڵه‌خانه‌که‌یان سوتاندووه.
پێده‌چێت کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ، ڕێی خۆی بڕیبێت بۆ ناو په‌رله‌مانی عێراق
زیاتر نیشـان بده