هێشتاش چه‌ند شارۆچکه‌یه‌کی سه‌ر به پارێزگای که‌رکوک له‌ژێر کۆنترۆڵی حکومه‌تی عێراقدا نییه وه‌ک حه‌ویجه و ریاز.
ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت له ڕۆژی هه‌ینیه‌وه ، تێرۆریستان و شۆڤینیه‌کان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه و هه‌روه‌ها چه‌ند یه‌که‌یه‌کی له‌شکری عێراقیشیان له‌گه‌ڵه.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌ڵێت تا ئێستا حکومه‌تی عێراق به شێوه‌یه‌کی فه‌رمیانه باسی له‌و مه‌سه‌له‌یه نه‌کردووه چونکه به شێوه‌یه‌کی گشتی زۆر سه‌رقاڵی ڕووداوه‌کانی هه‌موو عێراقه.
سه‌باره‌ت به بوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له پارێزگای که‌رکوک ، ئه‌م ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت ، له‌مڕۆدا هه‌ر کورد نییه به‌ته‌نیا بڵێت بوونی ئه‌و هێزه پێویسته، به‌ڵکو لایه‌نی تریش هه‌ن هاو هه‌ڵوێستن وه‌ک به‌ره‌ی تورکمانی یان کریسچیانه‌کانی پارێزگاکه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:10 خوله‌که.