سه‌رۆکی کۆمپانیای ووشه ده‌ڵێت راگه‌یاندنه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌کرێت به دوو ڕوودا لێکبدرێته‌وه.
بابه‌کر دڕه‌یی ده‌ڵێت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری له کۆبونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا ده‌کات به شاندێکی فه‌رمی که خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات ده‌بێت و ڕای گۆڕان و ڕای خه‌ڵکیش ده‌گه‌یه‌نێته لایه‌نه به‌شداربووه‌کانی ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌کانی ئه‌نجامی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه و کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئارام کردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی شاری سلێمانی ، به‌ڕێز دڕه‌یی ده‌ڵێت ئه‌وه که‌وتۆته سه‌ر لایه‌نی ده‌سه‌ڵات چه‌ندێک گوێبیستی داواکانی خه‌ڵک ده‌بێت.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ بابه‌کر دڕه‌یی ،به‌ڕێوبه‌ری کۆمپانیای ووشه‌دا کردووه.
بۆ گوێگرتن له ده‌قی گفت و گۆکه ده‌توانیت کلیکی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ بکه‌یت که ماوه‌که‌ی 7:04 خوله‌که.