ڕێبوار تاڵه‌بانی ، جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک ده‌ڵێت له توانای هێزه ئاسایشیه‌کانی کهرکودایه کۆنترۆڵی هه‌ر شتێک ڕووبدات بکه‌ن.
ڕێبوار تاڵه‌بانی ده‌شڵێت، به‌شیک له له‌شکری عێراق پێشێلکارییان ئه‌نجام داوه و هه‌ندێک له سه‌رکرده له‌شکرییه‌کان کاری خراپ و هه‌ڵه‌یان کردووه و پێویسته لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت و ده‌شلێت هیواداره به زووترین کات چاره‌سه‌ری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی له‌شکر بکرێت چنکه جێی قایل بوون نییه له‌شکر ببێته لایه‌نگر یان ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی بکات.
جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک ده‌شڵێت ، له کۆبونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌یدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نه‌کانی ئه‌و شارۆچکانه‌ی عه‌ره‌ب نشینن ، پێیان گوتووه که له‌شکری عێراق ڕۆڵێکی باشی نه‌بینیوه و وه‌ک بڵێیت مه‌رامیان بۆ هه‌ندێک له شوێنه‌کان هه‌بێت.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، گفت و گۆی له‌گه‌ڵ ڕێبوار تاڵه‌بانیدا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:33 خوله‌که.