زوویه‌کی ڕۆژی یه‌کشه‌مه ژماره‌یه‌ک چه‌کدار به جل و به‌رگی سه‌ربازیه‌وه ده‌چنه سه‌ر باڵه خانه‌ی که‌ناڵی سه‌ته‌لایتی نالیا وته‌واوی باڵه‌خانه‌که‌یان سوتاندووه.
توانا عوسمان ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی که‌ناڵی نالیا ده‌ڵێت سه‌ره‌تا چه‌کداره‌کان ده‌سڕێژیان له ئامێره‌کان کردووه و پاش تێکشکاندنیان ئه‌وجا ئاگریان له باڵه‌خانه‌که به‌رداوه.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز عوسمان ده‌ڵێت به‌و لیژنه‌یه‌ی لێکۆڵینه‌وه قایل نابێت که له پارێزگای سلێمانی دانراوه بۆ لێکۆڵینه‌وه کردن له ڕووداوه‌که.
توانا عوسمان ده‌ڵێت که‌ناڵی نالیا دوو تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه ، یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه که یه‌که‌م که‌ناڵی سه‌ربه‌خۆی ئاسمانیه و دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه که هیچ لایه‌نێکی سیاسی له پشته‌وه نییه.
بۆ گوێگرتن له ده‌قی گفت و گۆکه ده‌توانیت کلیکی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ بکه‌یت که ماوه‌که‌ی 7:04 خوله‌که.