له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که نه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی کوردستانی عێراق و نه سه‌رۆکایه‌تی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دینیش بڕیارێکی وایان ڕانه‌گه‌یاندووه تایبه‌ت بێت به ڕاگرتنی خوێندن ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ شه‌ممه خوێندکارانی زانکۆکانی شاری هه‌ولێر نه‌چونه‌ته کۆلیژه‌کانیان.
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک ، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت قوتابیان له زانکۆ تایبه‌ته‌کانیشدا نه‌چونه‌ته کۆلیژه‌کانیان و ئه‌مه‌ش کاریگه‌رییه‌کی نێگه‌تیڤانه‌ی ده‌بێت به‌سه‌ر ڕه‌وشی خوێندن له زانکۆکان‌دا.
له میانه‌ی گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک ده‌شڵێت ڕێگه‌گرتن له قوتابیان و خوێندکاران له‌وه‌ی به‌رده‌وام بن له خوێندن ، کارێکه هیچ پاساوێک هه‌ڵناگرێت ، و ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی تا ئێستا کاروباره‌کان به‌ڕێوه‌ده‌بات حیزبه نه‌ک حکومه‌ت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:06 خوله‌که.