نوسه‌ر و ڕوناکبیری کورد ڕێبین ئه‌حمه‌د هه‌ردی ، ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه ڕایگه‌یاند ده‌چێته پاڵ خۆپیشانده‌رانی به‌رده‌کی سه‌رای شاری سلێمانی.
ڕێبین هه‌ردی ده‌ڵێت ، دوو هۆکاری سه‌ره‌کی وای لێکردووه ئه‌و بڕیاره بدات ، یه‌که‌میان داواکانی خۆپیشانده‌ران زۆر به دروست ده‌زانێت و دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه که ئه‌و توندوتیژیانه‌ی له لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران کرا هه‌موومانی توڕه کرد.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، ڕێبین هه‌ردی ده‌شڵێت هیوادره به‌و قسانه‌ی له‌گه‌ڵ لاوانی توڕه‌دا کردوونی ببنه مایه‌ی هێور کردنه‌وه‌یان و تێبگه‌ن له‌وه‌ی ده‌کرێت به شێوازی جیاواز ، جیا له‌وانه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوو به‌کاریان هێناوه باڕهزاییهکانی خۆیان بخه‌نه ڕوو.
سه‌باره‌ت به کۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق که ڕۆژی دوو شه‌ممه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو ، ڕێبین هه‌ردی ده‌ڵێت ، ئه‌گه‌ر ئه‌و کۆبونه‌وانه‌ی ده‌کرێن ڕێکه‌وتنێکی باش و ڕاستگۆیانه‌ی لێبێته به‌ر ، ڕه‌نگه کاریگه‌ریه‌کی باشی هه‌بێت بۆ هێور کردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که ، ئه‌گه‌ر واش نه‌بوو ئه‌وا ده‌شێت ڕه‌وشه‌که به‌ره‌و خراپتر بڕوات.
بۆ گوێگرتن له ده‌قی گفت و گۆکه ده‌توانیت کلیکی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ بکه‌یت که ماوه‌که‌ی 6:28 خوله‌که.