له گفتوگۆیه‌کی ڕاسـته‌وخۆدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان سیروان غه‌ریب له ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه سه‌باره‌ت به ئاڵۆزیـیه‌کانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ناو شـاری سلێمانی، باسی له‌و هه‌واڵه‌ی ماڵپه‌ڕی ڕۆژنامه‌که‌یان کرد که‌وا له‌سه‌ر پـردی شه‌هید ڕه‌ئوف به‌گ هێزه ئاسایشیـیه‌کان ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌ران کردووه. گوتی من ئێستا له‌سه‌ر ئه‌و پـرده‌م و چاودێری بارودۆخه‌که ده‌که‌م و ئه‌وه‌ی ده‌یبینم پاشماوه‌ی خۆپـیشـانده‌ره‌کانه له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان وه‌کو به‌رد و کورسی و حاویه‌ی خۆڵ و خاشـاکه و پاشـان بلۆکێـکی زۆر هاتۆته سه‌ر شه‌قامه‌که و پـێشـمه‌رگه‌کانی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان و پارتی دیموکراتی کوردسـتان کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ وه‌سـتاون و ئه‌وانیش چاودێری ڕه‌وشه‌که ده‌که‌ن نه‌وه‌کو خۆپـیشـانده‌ران وه‌کو ڕۆژانی ڕابردوو له کۆڵانه‌کانه‌وه هێرش به‌رن بۆ لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردسـتان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:14 خوله‌كه.