کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌وبڕوایه‌دایه هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بێ که‌م و کوڕی نه‌بوون و ساخته‌کاریشی تیادا کراون و به‌ڵگه‌ش له ئارادان.
ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت هێشتا لایه‌نه‌که‌ی بڕیاری نه‌داوه کابینه‌ی داهاتووی حکومه‌ت چۆن و له‌گه‌ڵ کێ پێکبهێنێت.
له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا سه‌رۆک ئۆباما له وتاره‌که‌یدا باسی له ئێران و ڕۆڵی ئێرانیش کرد له ڕووداوه‌کانی ناوچه‌که‌دا.
جارێکی تر به‌رنوسی یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگای که‌رکوک له کۆمیته‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراقدا تاووتوێ ده‌کرێت.
له پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئێستا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان که لایه‌نی سه‌ره‌کی ئۆپزسیۆنه ده‌ڵێت هه‌وڵێک له ئارادایه بۆ گۆڕینی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن.
سه‌رکرده‌یه‌کی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت پارتی و یه‌کێتی به هاوکاری کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان خه‌ریکی گۆڕینی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراقن.
وه‌ها بڕیاره له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و ئێران کۆببنه‌وه.
سه‌رۆکی سوریا په‌یمان ده‌دات وابه‌سته‌بێت به نه‌هێشتنی چه‌که کیمیاییه‌کانی و هاوکاریه‌کی ته‌واوی هه‌وڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیش بکات بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و چه‌کانه.
به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌کانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق پارتی دیموکراتی کوردستان له پله‌ی یه‌که‌مدایه و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له پله‌ی دووه‌مدایه و یه‌کێتی نیشتیمانیش به پله‌ی سێهه‌م دێت.
ئه‌نجامه به‌راییه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق کۆمه‌ڵێک گریمانه‌ی به دوای خۆیدا هێناوه له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتی کردنی لایه‌نه‌کان بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ.
پاش داخستنی بنکه‌کانی ده‌نگدان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ، کاربه‌ده‌ستانی کۆمیسیۆن ڕایانگه‌یاند ڕێژه‌ی به‌شداربووان له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا له سه‌رو له سه‌دا حه‌فتا بووه.
یه‌کێک له‌و ڕێکخراوانه‌ی چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقی ده‌کرد ( تۆڕی شهمس) بوو بۆ چاودێری هه‌ڵبژاردن.
ئه‌مڕۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت له هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێم ده‌ستی پێ‌کرد و ڕۆژی شه‌ممه‌ش هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه.
به‌لای زۆرێک له چاودێرانه‌وه ڕێکه‌وتنی مۆسکۆ و واشنتۆن سه‌باره‌ت به چه‌کی کیمیایی له قه‌یرانی سوریادا له‌و جۆره ڕێکه‌وتنانه‌یه که ده‌شێت له مه‌ودای کورت خایه‌ندا کاریگه‌ری هه‌بێت.
گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی عێراق داوایان له سه‌رکردو سیاسیه‌کانی وڵاته‌که کردووه ڕۆژی پێنجشه‌ممه به‌شداری له مه‌ڕاسیمی مۆرکردنی په‌یماننامه‌ی شه‌ره‌فدا بکه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که هه‌ڵبژاردن به بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کی دیموکراسی داده‌نرێت به‌ڵام وه‌ک زۆرێک له چاودێران ده‌ڵێن هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئاماژه‌ی نێگه‌تیڤانه ده‌ده‌ن.
پشکنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڕاپۆرته‌که‌یاندا سه‌باره‌ت به هێرشه کیمیاییه‌که‌ی سوریا ده‌ڵێن به‌ڵگه‌ی بێ چه‌ند و چوون هه‌ن که چه‌کی کیمیایی له سوریادا به‌کار هاتووه.
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانی هه‌ردوو وڵاتی تورکیا و عێراق ده‌کات و بێجگه له دۆسێی سوریا له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئانکه‌ره و تارانیشدا باس له کێشه سیاسی و ئاسایشیه‌کانی عێراقیش ده‌کات.
هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌ڕێوه‌یه و بڕیاره ڕۆژی 21 ی ئه‌م مانگی نۆیه ده‌نگده‌ران بچنه سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان و نوێنه‌رانی خۆیان بۆ په‌رله‌مانی هه‌رێم هه‌ڵبژێرن.
جارێکی تریش له نێوه‌نده سیاسیه‌کانی عێراقدا دۆسێی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک خراوه‌ته‌وه به‌ر باس.
زیاتر نیشـان بده