جارێکی تر به‌رنوسی یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگای که‌رکوک له کۆمیته‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراقدا تاووتوێ ده‌کرێت.
دکتۆر له‌تیف موسته‌فا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت ئه‌م به‌رنوسه‌ی تاووتوێ ده‌کرێت کورد و عه‌ره‌ب له که‌رکوک له‌سه‌ری ڕێکه‌وتوون و پێشتریش هه‌ر هه‌مان به‌رنوس له لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌ماندا وتووێژی له‌سه‌ر کرا، وه‌ک نوێنه‌ری فراکسیۆنی گۆڕان له لیژنه‌ی یاساییدا ڕامان وه‌هابووه که ئه‌و به‌رنوسه له‌گه‌ڵ ده‌ستوری عێراقدا یه‌ک ناگرێته‌وه و ئێستاش وه‌ک دکتۆر له‌تیف ده‌ڵێت هه‌مان ڕامان هه‌یه و هه‌ر بۆیه‌شه دیسانه‌وه دانیشتنه‌که دواخرایه‌وه بۆ ڕۆژێکی تر.
دکتۆر له‌تیف ده‌شڵێت له ناو هاوپه‌یمانی کوردستانیشدا پارتی و یه‌کێتی له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنوسه کۆک نین و یه‌کێتی پشتیوانی ده‌کات و پارتیش له‌گه‌ڵیدا نییه و ده‌شڵێت له پێناو ئه‌وه‌ی به زووترین کات هه‌ڵبژاردن له که‌رکوک بکرێت پێویسته لایه‌نه کوردیه‌کان پشتیوانی له‌م به‌رنوسه نه‌که‌ن و هه‌وڵ بده‌ن به پێی یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان، وه‌ک هه‌موو پارێزگایه‌کی تری عێراق هه‌ڵبژاردنیش له که‌رکوک بکرێت.
به‌ڵێن ساڵح، وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر له‌تیف موسته‌فا کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: