له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا له هه‌رێمی کوردستانی عێراق دۆسێی دۆزینه‌وه‌ی 18 خانمی ئه‌نفال کراوی کورد له میدیاکاندا به گه‌رم و گوڕی باسی لێوه ده‌کرا.
ڕاگرتنی کشانه‌وه‌ی جه‌نگاوه‌رانی پارتی کرێکارانی کوردستان له خاکی تورکیاوه وه‌ک هه‌ندێک له چاو‌دێر ده‌ڵێن ده‌شێت ببێته مایه‌ی ته‌گه‌ره له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیادا.
ڕوسیا به‌شداره له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییدا بۆ فشار خستنه سه‌ر سوریا تا ته‌واوی چه‌که کیمیاییه‌کانی بدات به‌ده‌سته‌وه.
میدیایه‌کی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ به‌ردی بناغه‌ی دیموکراسیه‌ته و به‌های تایبه‌تی خۆشی ده‌بێت له بانگهشهکردنهکاندا بۆ هه‌ڵبژاردنه متمانه پێکراوه‌کان به‌تایبه‌تی کاتێک ئازادانه زانیاریه‌کان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بڵاو ده‌کاته‌وه.
بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مساڵی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ژماره‌یه‌ک لیست و قه‌واره‌ی نوێ به‌شدارییان کردووه جیا له لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپزسیۆن.
سه‌رۆکی لیستی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت هیواداره ده ڕۆژی داهاتووی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن وه‌ک ڕۆژانی پێشوو به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی به‌ڕێوه بچن.
هاوکاتی زۆربوونی ئه‌گه‌ره‌کان بۆ وه‌شاندنی گورزێکی سنورداری له‌شکریی له ڕژێمی سوریا، جموجۆڵێکی سیاسیانه له ناوچه‌که‌دا ده‌ستیپێکردووه.
سه‌رۆکی لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌کات به‌رنامه‌ی کاری ئه‌مجاره‌ی بزوتنه‌وه‌که جیاوازه له‌وه‌ی چوار ساڵ پێش ئێستای.
دوو ساڵ به‌سه‌ر مردنی نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانی کورد مه‌حمود زامداردا تێده‌په‌ڕێت، که یه‌کێک بووه له‌و ڕوناکبیرانه‌ی ئاماده‌ییه‌کی گرنگی هه‌بوو له بواری فه‌رهه‌نگی گه‌لی کورددا.
هه‌ندێک له چاو‌دێر ده‌ڵێن پێیان وه‌ها نییه ئه‌گه‌ری ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سنورداره‌ی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریکا ده‌کرێت بتوانێت ڕه‌فتاری ڕژێمه‌که‌ی سوریا بگۆڕێت.
له وتاره ڕادیۆییه هه‌فتانه‌یه‌که‌یدا سه‌رۆک براک ئۆباما هێرشه کیمیاییه‌که‌ی سوریای به به‌دترین هێرشی کیمیایی سه‌ده‌ی 21 ناودێرکرد.
جارێکی تریش کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی دواخرا و ئێستا لیژنه‌ی ئاماده‌کاری ئه‌و کۆنگره‌یه ده‌ڵێت ڕۆژی 25 ی یازده کۆنگره‌که ده‌به‌سترێت.
یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئاگاهیه‌کی زۆر ده‌دات سه‌باره‌ت به شیانی وه‌شاندنی گورزێکی له‌شکریی له سوریا عێراقه و وه‌ک کاربه‌ده‌ستانی وڵاته‌که ده‌ڵێن به‌دووری نازانن ئاگری ئه‌و شه‌ڕه عێراقیش بگرێته‌وه.
ئه‌زمونه‌کان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر هاتوو لایه‌نی سه‌رنه‌که‌وتوو به سنگ فراوانیه‌وه به ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن قایل نه‌بێت ئه‌وا له‌وانه‌یه گرفت بۆ سیسته‌می سیاسی بنێته‌وه
هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه که ئه‌گه‌ری ئۆپه‌راسیۆنی له‌شکریی بۆسه‌ر سوریا زیادی کردووه، کاردانه‌وه له وڵاتانی ناوچه‌که‌وه ده‌ستیان پێکردووه.
ده‌کرێت بگوترێت ته‌واوی لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق داوای کردنی هه‌ڵبژاردنێکی پاک و بێگه‌رد و دوور له هه‌موو فێڵ و ته‌ڵه‌که و پێشێلکاری ده‌که‌ن.
هه‌روادێ و ده‌نگه‌کان زۆرتر ده‌بن سه‌باره‌ت به دووه‌م دواخستنی کۆمگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد که بڕیاره 15 ی ئه‌م مانگه له هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بکرێت.
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عیراق له ڕاگه‌یاندنێکدا دژی ئه‌و ڕێوشوێنانه وه‌ستاوه‌ته‌وه که ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی له به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌رانی وڵاته‌که گرتویانه‌ته به‌ر.
ئا له‌و ژینگه‌یه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا کورد له کوێی هاوسهنگیهکاندایه و چۆن ده‌توانێت ببێته بوونێک چیی دی فه‌رامۆش نه‌کرێت و نه‌توانرێت ئایندهی ئه‌م گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌یه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به نادیار بسپێردرێت.
له‌گه‌ڵ هه‌روادێ و زیادبوونی شییانهکان بۆ لێدانی سوریا له‌لایه‌ن ڕۆژئاواوه به‌هۆی وه‌ک ده‌گوترێت به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاییه‌وه ، ده‌نگیش هه‌ن له ناوچه‌که‌دا داوای چاره‌سه‌ریه‌کی سیاسیانه‌ی قه‌یرانی سوریا ده‌که‌ن.
زیاتر نیشـان بده