کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌وبڕوایه‌دایه هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بێ که‌م و کوڕی نه‌بوون و ساخته‌کاریشی تیادا کراون و به‌ڵگه‌ش له ئارادان.
موحه‌مه‌د حه‌کیم، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت به‌ڵێ هه‌ندێک خاڵی پۆزه‌تیڤانه هه‌بوون له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا وه‌ک ئه‌وه‌ی ڕێگه نه‌درا کاتی هه‌ڵبژاردن درێژ بکرێته‌وه ، به‌ڵام دواتر که ئه‌و هه‌موو فۆرمی 702 و 704 ده‌بینرێت ده‌زانرێت ده‌سکاریه‌کی باشی ده‌نگه‌کان کراون، وه‌ک ده‌ڵێت "ئێمه‌ش وه‌ها خۆشحاڵ ده‌بووین که بمانتوانیایه بڵێین ئه‌م هه‌ڵبژاردنه جیا له هه‌ڵبژاردنه‌کانی تر هه‌نگاوێک به‌ره‌و پێشتر چوین به‌ڵام تا ئه‌م ساته‌ش تێبینی و سه‌رنجمان له‌سه‌ر کۆی هه‌ڵبژاردنه‌که هه‌یه".
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز حه‌کیم ده‌ڵێت چوار ساڵه کۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تری ئۆپزسیۆندایه و هیچ بڕیارێکی پێشوه‌خت نییه ده‌سبه‌رداری هاوڕێکانی بێت له ئۆپزسیۆندا و ده‌شڵێت ڕێکه‌وتنی 3 لایه‌نه‌که‌ی ئۆپزسیۆن وه‌هایه که پێکه‌وه باس له پرسه‌کانی ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری به‌شداری له حکومه‌تی ئاینده‌دا بکرێت.
موحه‌مه‌د حه‌کیم ده‌ڵێت ده‌بێت لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن له خه‌می پاراستنی ده‌نگه‌کانیاندا بن چونکه پێگه‌ی له حکومه‌تدا به‌ستراوه به ده‌نگه‌کانیه‌وه و وه‌ک ئاماژه‌ی پێده‌کات "هه‌ر لایه‌نێک یان هه‌ر به‌رپرسی لایه‌نێک لێدوانێکی پێچه‌وانه به‌م سیاسه‌ته‌ی ئۆپزسیۆن بدات، ئه‌وا یانی ڕێخۆشکردنه بۆ خۆی تا ببێته خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندێتی و ده‌ستکه‌وت له حکومه‌تدا".
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: