ئه‌مڕۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت له هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێم ده‌ستی پێ‌کرد و ڕۆژی شه‌ممه‌ش هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه.
ڕۆژی شه‌ممه خه‌ڵک ده‌چنه سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان، نوێنه‌رانی خۆیان بۆ په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێرن تا له چوار ساڵی داهاتوودا کاریان بۆ بکه‌ن، خزمه‌تگوزاریه‌کانیان بۆ دابین بکه‌ن، ژینگه‌یه‌کی ئارامی سیاسیان بۆ بڕه‌خسێنن، تا په‌رله‌مان کارا بکه‌ن.
کاندیده‌کان له ماوه‌ی ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه‌ی هه‌ڵبژاردندا هه‌زار و یه‌ک په‌یمانیان داوه، هه‌مووش ده‌ڵێن له‌م چوار ساڵه‌دا په‌یمانه‌کانیان به‌جێده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام ناڵێن چۆن.
بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ڕۆژی شه‌ممه هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کان به جودا به‌شدار بوون ، بۆیه ململانێ و پێشه‌بڕکێکانی هه‌ڵبژاردنیش تا ئه‌ندازه‌یه‌ک جیاوازبوو به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانی پێشودا.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و ڕه‌وا بێت ئه‌وا ده‌کرێت بگوترێت ده‌کرێت پاش ڕاگه‌یاندنی فه‌رمیانه‌ی ئه‌نجامه‌کانی سه‌نگ یان قورسایی لایه‌نه به‌شداره‌کانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌رده‌که‌ون.
له به‌رنامه‌ی (له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا) به‌ڵێن ساڵح میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی کردووه:
دکتۆر سه‌ردار قادر، پسپۆڕی سیاسی له زانکۆی سلێمانی.
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان هیوا عوسمان، به‌ڕێوبه‌ری گشتی کۆمپانیای میدیاوان بۆ ڕۆژنامه‌وانی.
ده‌نگده‌ران له‌سه‌ر چ بنچینه‌یه‌ک ده‌نگ ده‌ده‌ن چ شتێک ده‌بێته فاکته‌ر بۆیان تا ده‌نگی خۆیان بۆ کاندیدی لایه‌نێک یه‌کلایی بکه‌نه‌وه؟
به‌رنوسی ده‌ستوری هه‌رێم ، یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ، داهاته‌کان ، سه‌روه‌ری یاسا، ئازادیه سیڤیڵیه‌کان، مافه سیڤیڵیه‌کان، ئه‌مانه چه‌ند کاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر ده‌نگده‌ر کاتێک ده‌چنه سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان؟
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه: