له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا سه‌رۆک ئۆباما له وتاره‌که‌یدا باسی له ئێران و ڕۆڵی ئێرانیش کرد له ڕووداوه‌کانی ناوچه‌که‌دا.
هه‌ر له‌و وتاره‌یدا سه‌رۆک ئۆباما ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که ئێران مافی خۆیه‌تی به‌رنامه‌ی ناو‌کی هه‌بێت له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی سیڤیڵیدا.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆکی ئێرانیش وه‌ک چاو‌دێر ده‌ڵێن له وتاره‌که‌یدا هه‌وڵی ڕه‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانیه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ده‌دا که سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی تاران هه‌ن و هه‌روه‌هاش وه‌ک باس ده‌کرێت ڕۆحانی له هه‌وڵی نیشاندانی کرانه‌وی ئێراندایه به‌ڕووی وڵاتانی جیهاندا.
نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ئه‌حمه‌دی ئه‌سکه‌نده‌ری له‌و بڕوایه‌دایه ئێران ده‌ستی کردووه به کرانه‌وه و وه‌ک ده‌ڵێت به‌ڵێ حه‌سه‌ن ڕۆحانی ده‌ستی به‌و هه‌نگاوه کردوه به‌ڵام به بڕیاری ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی بووه و ده‌شڵێت ده‌کرێت وه‌ها له وتاره‌کانی هه‌ردوو سه‌رۆک بڕوانرێت که ده‌سپێکێکی ناڕاسته‌وخۆی وتووێژی نێوان ئێران و ئه‌مریکایه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز ئه‌سکه‌نده‌ری ده‌شڵێت له میدیای ناو ئێران‌دا هه‌ردوو وتار که له کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا پێشکه‌شکران کاردانه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤانه هه‌بووه به‌رامبه‌ریان، به‌ڵام وه‌ک به‌ڕێز ئه‌سکه‌نده‌ری ئاماژه‌ی پێده‌کات هه‌ندێک ده‌ڵێن وتاره‌که‌ی ڕۆحانی هه‌مان شێوازی وتاره‌کانی پێشوی مه‌حمود ئه‌حمه‌د نه‌ژاده.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: