پشکنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڕاپۆرته‌که‌یاندا سه‌باره‌ت به هێرشه کیمیاییه‌که‌ی سوریا ده‌ڵێن به‌ڵگه‌ی بێ چه‌ند و چوون هه‌ن که چه‌کی کیمیایی له سوریادا به‌کار هاتووه.
به‌ره‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان یه‌که‌م دانپێدانانی فه‌رمی زانایانه بۆ به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له شه‌ڕی ناوخۆی سوریادا.
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان حوسه‌ین عومه‌ر ده‌ڵێت هه‌موو لایه‌ک ده‌زانن چه‌کی کیمیایی به‌کارهێنراوه به‌ڵام له ڕاپۆرته ڕاگه‌یاندراوه‌که‌دا ناڵێت کێ یان کام لایه‌نی قه‌یرانه‌که ئه‌و چه‌که قه‌ده‌غه‌کراوه‌ی به‌کارهێناوه.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به ڕۆڵی ئۆپزسیۆن بۆ له‌مه‌ودوا و ئه‌و ئه‌رکانه‌ی له‌سه‌ریه‌تی، به‌ڕێز حوسه‌ین ده‌ڵێت له‌پاش ڕێکه‌وتنه‌که‌ی واشنتۆن و مۆسکۆ ئۆپزسیۆنیش باس له چاره‌سه‌ری سیاسی ده‌کات له سوریادا وه ده‌شڵێت له‌وبڕوایه‌دایه ئه‌و ڕێکه‌وتنه هه‌ر ته‌نها سنوردار نییه به چه‌که کیمیاییه‌کانی سوریا به‌ڵکو ده‌شێت په‌یوه‌ندیشی هه‌بێت به چاره‌سه‌ری سیاسیانه‌ی قه‌یرانی سوریاوه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: