به‌لای زۆرێک له چاودێرانه‌وه ڕێکه‌وتنی مۆسکۆ و واشنتۆن سه‌باره‌ت به چه‌کی کیمیایی له قه‌یرانی سوریادا له‌و جۆره ڕێکه‌وتنانه‌یه که ده‌شێت له مه‌ودای کورت خایه‌ندا کاریگه‌ری هه‌بێت.
به هه‌مان شێوه‌ش ڕاپۆرته‌که‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له سوریادا پشتڕاست کرده‌وه وه‌ک ده‌ڵێن هه‌ر هیچ نه‌بێت بۆ ئێستا کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆی نابێت له یه‌کلاکردنه‌وه‌ی قه‌یرانی سوریادا.
نێوه‌ندی کارنیگی ئینداومێنت میوانداریی ژماره‌یه‌ک پسۆڕی کرد بۆ شیکردنه‌وه‌ی ڕه‌هه‌نده‌کانی ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی ئه‌مریکا و ڕوسیا و هه‌روه‌هاش ڕاپۆرته‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش.
ناسر ئه‌لقدوه ، جێگری نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب: هه‌م ڕێکه‌وتنه‌که و هه‌میش ڕاپۆرته‌که‌ی ی‌و ئێن هۆکار ده‌بن بۆ زۆربوونی ده‌رفه‌ته‌کانی سازدانی کۆنفرانسی ژنێف.
پاوڵ سالم، به‌ڕێوبه‌ری به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له نێوه‌ندی کارنیگی له به‌یروت: ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ی مۆسکۆ و واشنتۆن ڕه‌واییه‌کی دا به به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی.
ئه‌ندریۆ وایز، جێگری سه‌رۆکی به‌شی توێژینه‌وه له نێوه‌ندی کارنیگی: ڕوسیا له چه‌ند ره‌هه‌ندێکه‌وه کار له‌سه‌ر سوریا ده‌کات له‌وانه مۆسکۆ ناخوازێت ئه‌زموونی لیبیا دووباره ببێته‌وه.
که‌ریم سه‌جادپوور، پسپۆڕی کاروباری ئێران له نێوه‌ندی کارنیگی: له سوریا بدرێت یان نه‌درێت تاران به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی.
چاو‌دێر له‌و بڕوایه‌دان ڕێکه‌وتنه‌که‌ی ئه‌مریکا و ڕوسیا ته‌مه‌نی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دی درێژکرده‌وه و شه‌ڕی سوریاش به‌ردوام ده‌بێت و ده‌شڵین قه‌یرانی سوریا هه‌ر ته‌نها سنوردار نییه به چه‌کی کیمیایی به‌ڵکو ڕه‌هه‌ندی تریشی هه‌ن.
به‌ڵێن ساڵح له کۆنفرانسه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی کارنیگی ئینداومێنت بوو و ڕاپۆرتێکی ئاماده کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: