جارێکی تریش له نێوه‌نده سیاسیه‌کانی عێراقدا دۆسێی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک خراوه‌ته‌وه به‌ر باس.
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق داوای له نوێنه‌رانی که‌رکوک کردووه له په‌رله‌مانی عێراقدا تا به‌رنوسی یاسایه‌کی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن ئاماده‌بکرێت، وه‌ک ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ش یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی ئوسامه ئه‌لنوجه‌یفی بووه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی که‌رکوکدا له‌پاش ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای فێدراڵی دای بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دوو بڕگه‌ی به‌ندی 23 ی یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان.
خانم تاڵه‌بانی ده‌ڵێت له‌پاش ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا هیچ ته‌گه‌ره‌یه‌ک نه‌ماوه بۆ کردنی هه‌ڵبژاردن له که‌رکوک و هیچ بیانویه‌کیش بۆ بیانووگرتنی لایه‌نه‌کان نه‌ماوه و ده‌شڵێت ئێستا لایه‌نی تورکومان ناخوازێت هه‌ڵبژاردن له که‌رکوک بکرێت چونکه ترسی له ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن هه‌یه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، ئاڵا تاڵه‌بانی ئامژه به‌وه‌ش ده‌کات پێکهاته‌ی عه‌ره‌ب له پارێزگاکه‌دا زیاتر له کورده‌وه نزیکن چونکه وه‌ک ده‌ڵێت ئێستا عه‌ره‌به‌کان هه‌ست ده‌که‌ن به‌شی خۆیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه له نوێنه‌رایه‌تی کردنی ناو پارێزگاکه‌دا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: