ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان فتوایەکی لەبارەی سەرکەوتنی ژنان بە تەنها لەگەڵ شۆفێری تاکسی دەرکرد و پاشان ئەم فەتوایە کاردانەوەیەکی زۆری لەلایەن ڕێکخراوەکانی مافی ژنان لێ کەوتەوە.
بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. لە کۆنگرێسی ئەمەریکا بە ڕژدی تاوتوێی بابەتەکە دەکرێت و ڕەخنەیەکی زۆریش لە سەرۆک ترامپ گیراوە.
سەرباری جیاوازییەکانی لەگەڵ ڕێبەرانی جیهان لەسەر چین، بازرگانی، ئێران و چەندین بابەبتی تر پەیامی کۆتایی سەرۆک ترامپ لە کۆبونەوەی گروپی حەوت لە فەرەنسا، "یەکڕیزی" بوو
زۆرجا گوێمان لە دەستەواژەی گۆڕانی کەشو هەوا، پیس بوونی ژینگە، یان گەرمبوونی زەوی دەبێت. بەڵام ئایە لە ڕاستیدا ئەم گۆڕانی کەشو هەوایە چییە؟
چەند گرنگە نوسینەوەی ڕاستییەکانی کارەساتی شەنگال بە زمانە زیندووەکانی جیهان؟ چەند گرنگە بڵاوکردنەوەی رۆمان و ئەدەبیات و فیلمی دۆکۆمینتاریی لەبارەی ئەو کارەساتەوە؟
هونەر تەنها ئەو زمانە جیهانییە نیە کە تێکڕای مرۆڤایەتی لەبەردەم تابلۆیەکدا، لەبەردەم گوێگرتن لە موزیکێکدا، سەیرکردنی سەماو پەیەکەرێکدا بەبێ ئاخاوتن کۆدەکاتەوە. بەڵکو هونەر توانستی گوزارشت و دەربڕین و قوڵبوونەوەی هەیە بە ناو چەمکە فەلسەفی و هزرو ڕوانینە جیاوازەکاندا.
ڕۆژی چوارشەممە بۆریس جۆنسن وەکو سەرۆک وەزیری نوێی بەریتانیا دەستبەکار بوو، ئەمەش پاش سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی پارتی پارێزکارانی بەریتانیا. ئەو جێگای تەریسا مەی دەگرێتەوە کە پاش چەندین هەوڵی سەرنەکەوتووی بۆ دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەستی لەکار کێشایەوە.
ڕۆژی دووشەممە سەرۆک وەزیری ڕاسپێردراوی هەرێمی کوردستان لە میانەی هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی کابینەی 9 سەردانی شاری سلێمانی کرد و لەوێ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا کۆبووەوە لە ناویاندا یەکێتی نیشمانی کوردستانیش.
خانمێکی کورد بەدەستی هاوسەرەکەی پێشووی لەنەرویج دەکوژرێت و دەبێتە جێی سەرنجی ناوەندەکانی راگەیاندن و رێکخراوەکانی ژنان لەو وڵاتەدا، بەڵام ئەمە یەکەمجار نییە ژنی کورد بەدەستی هاوسەر یان خانەوادەکەی لەئەوروپ دەکوژرێن.
ڕۆژی هەینی کەسێکی توندڕەوی ڕەگەزپەرست هێرشێکی تێرۆرستی کردە سەر دوو مزگەوت لە شاری کرایست چێرچی وڵاتی نیوزیلاند و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 49 کەسی بێ گوناح گیانیان لەدەست دا کە بۆ نوێژی هەینی لەو دوو مزگەوتەدا کۆبووبوونەوە
بیرکردنەوەی یەکسان، بونیاتنانی ژیرانە داهێنان بۆ گۆڕانکاری ، دروشمی هەشتی مارسی ئەمساڵە کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دانراوە. ئەمەش بە مەبەستی داهێنانەکانی کچان و ژنانە بۆ کچان و ژنانی تر بە مەبەستی هەوڵەکانیان بۆ یەکسانی جێندەر
ڕۆژی 14 ی مانگی دوو ڤاڵانتاینە ڕۆژێکە کە لەلایەن پاپا جیلەیسیس لە سەدەی 14 هەم دانرا بۆ ڕێزلێنان لە قەشە ڤاڵانتاین.
چل ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر شۆڕسی گەلانی ئێران، ئایە شۆڕشی گەلانی ئێران بۆ چی گۆڕا بۆ شۆڕشی ئیسلامی ئێران؟ چ شتێک هەیە کە لەم چڵ ساڵی ڕابوردووەدا گەلانی ئێران بەدەستیان هێنابیت یان بە پێچەوانەوە لە دەستیان دابێت.
وتهبژی فهرمی حكومهتی ههرێمی كوردستان خهڵاتی چوار خوێندكاری دیكهی شاری كهركوكی کردووە
لە کاتێکدا لایەنە عێراقیەکان لە گفتوگۆ کردندان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ. لە سەرەتای ئەم هەفتەیە سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر ئەلعەبادی کە سەرۆکی هاوبەندی نەسرە، ڕایگەیان هیچ سازشێک لەسەر کەرکوک ناکەن لەبەرامبەر ئەوەی کوردەکان بێنە ناو هاوپەیمانێتێەکەیانەوە. ئەمەش کاردانەوەی لایەنی کوردی بەدوای خۆیدا هێناوە.
پاش وتووێژێکی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ پەیام کەنعان ئەو خوێندکارە کوردە کەرکوکییەی لە ئامادەیی زانستیدا دووهەمی لە سەر ئاستی عێراق تۆمار کردبوو، سەفین دزەیی گوتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە کەنعان حەبیب باوکی پەیامەوە کردووەو بانگهێشتی کردوون بۆ هەولێر.
پەیام کەنعان حەبیب دانیشتوی خوێندکاری ئامادەیی کوێستانی گەڕەکی ڕزگاری کەرکوک لە وتووێژێکدا بە دەنگی ئەمەریکای گوت هەستێکی زۆر خۆشی هەبووە بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئاستە.
سەرۆکی پارتی تەحریکێ ئینساف و یاریزانی دێرینی کرکێت عمران خان توانی لە هەڵبژاردنەکانی پاکستاندا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.
سەرۆک ترامپ و سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمێر پوتن بۆ یەکەم جار کۆبونەوەیەکی تەنبەتەنیان لە هێلسنکی فینلاند ئەنجام دا. ئەم کۆبونەوەیەش هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
کەمتر لە دوو هەفتەماوە بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێڕاق. لایەنە سیاسییەکان ململانێیەکی توند دەکەن بۆ پڕکردنەوەی 329 کورسی پەرلەمان.
زیاتر نیشـان بده