Accessibility links

ئەندامێکی پەرلەمانی یەکێتی: ئەگەر پرسی پارێزگاری کەرکوک چارەسەر نەکرێت یەكێتی بەشداری حکومەت ناکات


ڕۆژی دووشەممە سەرۆک وەزیری ڕاسپێردراوی هەرێمی کوردستان لە میانەی هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی کابینەی 9 سەردانی شاری سلێمانی کرد و لەوێ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا کۆبووەوە لە ناویاندا یەکێتی نیشمانی کوردستانیش.

یەکێتی نیشمانی کوردستان دەڵێت مەرجی بۆ بەشداری کردن لە حکومەتی داهاتووی هەێمی کوردستان پەیوەست دەبێت بە دانانی پارێزگارێکی سەر بە یەکێتی بۆ کەرکوک.

هاوڕێ مەلا ستار ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە فراکسیۆنی سەوز دەڵێت لەگەڵ ئەوەشدا کە سەرۆک وەزیری ڕاسپێردراو داوای کردبوو تەنها باس لە پێکهێنانی حکومەت و کاندیدەکان بۆ وەزارەتەکان بکرێت بەڵام یەکێتی باسی مەسەلەی پارێزگاری کەکوکیشی کرد.

بەڕێز مەلا ستار گوتیشی " ئەگەر پارتی لەسەر دانانی پارێزگار بۆ کەرکوک ڕێکنەکەوێت ئەوا یەکێتی وەکو یەکەم کاردانەوەی بەشداری حکومەت ناکات."

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی یەکێتی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان ئەو ئەندامەی یەکێتی دەڵێت " پەیوەندییەکان لە ئێستادا باش نین".

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا بەڕێز مەلا ستار وەڵامی قسەکانی کوێستان محمەد ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕانیشی دایەوە، کە لە میانەی وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا یەکێتی بە هێرشکردنە سەر مەکۆکانیان و هەڕەشە کردن لێیان تاوانبار دەکات. لە وەڵامی ئەوەدا هاوڕێ مەلا ستار دەڵێت " گۆڕان کە خۆی دژی بە کارهێنانی ملیشا بوو و هێزی پێشمەرگەی بە ملیشا ناو دەبرد ئێستا پاش دە ساڵ لە دروستبوونی خۆی پەنا ئەباتە بەر هێزی ملیشا."

سەربارەت بەوەی کە گۆڕان دەڵێت بەرپرسێکی یەكێتی هەڕەشەی لێ کردوون بەڕێز مەلا ستار دەڵێت " ئەمە گریمانەیە تەنانەت ئەگەر واش بێت ناکرێت حزبێک کە خۆی بە سێهەم هێزی کوردستان دەزاتنێت تەنها بەو قسانەی کە خۆیان دەڵێن بە پەیوەندی تەلەفۆنی بووە و ئەوەندە شڵەژان ڕووبدات لە نێو خۆیان کە قوربانییەکی لێ بکەوێتەوە."

دەقی وتووێژەکەی هێرۆ زەنگەنە لەگەڵ هاوڕێ مەلا ستار

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:25 0:00

XS
SM
MD
LG