Accessibility links

توبا ئلیاسی: تەنها تاوانی سوهەیلە ئەوە بوو ژن بوو


خانمێکی کورد بەدەستی هاوسەرەکەی پێشووی لەنەرویج دەکوژرێت و دەبێتە جێی سەرنجی ناوەندەکانی راگەیاندن و رێکخراوەکانی ژنان لەو وڵاتەدا، بەڵام ئەمە یەکەمجار نییە ژنی کورد بەدەستی هاوسەر یان خانەوادەکەی لەئەوروپ دەکوژرێن.

هاوکارمان هێرۆ زەنگەنە وتووێژی لەگەڵ شارەزایی بواری مافەکانی ژنان لە نەرویج توبا ئلیاسی دا سازکردووە...

خاتوو توبا دەڵێت "لەتەواوی ئەوروپادا هەموو کاتێک گوێمان لەوە دەبێت کە ژنێک بە دەستی مێردەکەی یان خانەوادەکەی دەکوژرێت."

هاوکات باسی چەندین رێگەچارە دەکات کە پێویستە بگیرێتەبەر بۆ رێگەگرتن لە کوشتنی خانمان بە گشتی و خانمانی کورد بەتایبەتی لەئەوروپا. هاوکات باس لەهۆکارە هەرە بنەڕتییەکانیش دەکات. ئەو دەڵێت هۆکارە پەروەردەییەکان هۆکارێکی گەورەیە لە پشت دیاردەی ژنکوشتنەوە و دەشڵێت لەو کۆمەڵگایانەدا پەروەردەیەکی سەقەت هەیە.

خاتوو توبا ئلیاسی دەشڵێت "سەرەڕای ئەوەی کە چەندینجار شکاتی لەپیاوەکە کردووە، پیاوەکە چەندینجار لێیداوە و زۆر خراپ لەگەڵی مامەڵەی کردووە، هاوکات ئەو پیاوە زیندانیش کراوە."

دەقی وتووێژەکە لەم فایلەدا ببیستە

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:19 0:00

XS
SM
MD
LG