Accessibility links

بەرنامەی ژیان لە فەرهەنگدا: گرنگی نویسنەوەو بە بەڵگەکردنی کارەساتی شەنگال


کۆمەڵکوژی و کارەساتە گەورەکانی جیهان هەر لە کۆمەڵکوژی ئەرمینییەکانەوە لەسەردەمی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانییەکاندا و رەگەزپەرستی و کۆمەڵکوژی لە ئەفریکا و تا دەگاتە جینۆسایدی جولەکەکان بەدەستی نازییەکانی ئەڵمانیا و جەنگ و کارەساتە جیهانییەکان تێکڕا ئەو بەڵگەو دۆکۆمینتانە نەک هەر تۆمارکراون بەڵکو بوونەتە مێژوو و چەندین فیلم و کاری دۆکۆمینتاری و یاسایی و ئەدەبیان لەسەر سازکراوە. بەڵام سەرباریی ئەو هەموو کارەسات و نەهامەتیانەی بە سەر ڕۆژهەڵاتی ناواڕاستدا هاتوون تا ئەم سەروەختە کاری ڕژد و بەڵگەسازییان لەسەر نەکراوە.

کارەساتی شەنگال مێژوویەکی دوور نییەو تەنها 5 ساڵە ڕوویداوە نزیکەی تێکڕای شایەتحاڵەکانی ئەو کارەساتە زیندوون و لەژیاندا ماون هەر لەخەڵکەکەوە تا دەگاتە هێزە لەشکرییەکان و داعشە زیندانیکراوەکان؛ بەڵام تا ئەم سەروەختە تەواوی بەڵگەکان و ئەو هەموو وینەو چیرۆکانە بە شێوازێکی پرۆفیشناڵانە تۆمارو پۆلێن نەکراون تا کاری ڕژدیان لەسەر بکرێت. بەڵام ئایا بڵاوبوونەوەی ئەو هەموو وێنەو گرتە ڤیدۆییانە و تێکڕای ئەو بەڵگە حاشاهەڵنەگرانەی کە لەپاش داعش بەجێماون نابنە هەوێنی چەندین کاری یاسایی و مێژووی و پەروەردەیی تا مرۆڤایەتی بیری نەچێتەوە؟ چەند گرنگە نوسینەوەی ڕاستییەکانی کارەساتی شەنگال بە زمانە زیندووەکانی جیهان؟ چەند گرنگە بڵاوکردنەوەی رۆمان و ئەدەبیات و فیلمی دۆکۆمینتاریی لەبارەی ئەو کارەساتەوە؟ چەند گرنگە حەقیقەتی ئەو کۆمەڵکوژیانەی کە بەسەر مرۆڤایەتی و کورددا هاتوون بچێتە نێو پەرتوکەکانی خوێندنەوەو لە قوتابخانەو زانکۆکان بخوێنرێت و لێکۆڵینەوەیان لەبارەوە بکرێت؟

لە بەرنامەی ژیان لە فەرهەنگی ئەم هەفتەیە هێرۆ زەنگەنە تاوتوێی ئەم بابەتە لەگەڵ نەبەر فوئاد نوسەر و ڕۆژنامەوان و نوسەری یەکەم ڕۆمان لەسەر کارەساتی شەنگال و مەیسەر ئادانی ئەندامی نوسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی ئێزیدی دەکات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:26:11 0:00

XS
SM
MD
LG