Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: سەرۆک وەزیری نوێی بەریتانیا و هەوڵەکانی بۆ دەرچوون لە یەکێتی ئەروپا


ڕۆژی چوارشەممە بۆریس جۆنسن وەکو سەرۆک وەزیری نوێی بەریتانیا دەستبەکار بوو، ئەمەش پاش سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی پارتی پارێزکارانی بەریتانیا. ئەو جێگای تەریسا مەی دەگرێتەوە کە پاش چەندین هەوڵی سەرنەکەوتووی بۆ دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەستی لەکار کێشایەوە.

ئایە جۆنسن بەریتانیا بەرەو کوێ دەبات؟

کاردانەوە لەسەر کابینە نوێیەکەی لە ناو وڵاتدا چییە لە کاتێکدا تا ئەندازەیەک کابینەیەکی هەمەجۆرە و هەمو ڕەنگەکانی لە خۆ گرتووە؟

ئایە دەتوانێت بە شێوەیەکی تەندروستانە لە یەکێتی ئەورپا دەرچێت؟ یان بۆچوونی سەبارەت بە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست چی دەبێت.

لە بەرنامەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا ئەم پرسیارانەو چەندین پرسیاری تر سەبارەت بە سیستمی سیاسی بەریتانیا لەگەڵ دکتۆر شێروان موفتی مامۆستای زانکۆی بەکینگهام تاوتوێ کران.

دەقی بەرنامەی لەگەڵ ڕووداوەکان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:28:49 0:00

XS
SM
MD
LG