Accessibility links

سەفین دزەیی ستایشی خوێندکارە کوردە سەرکوتووەکەی کەرکوک دەکات


Safin Dzayee
Safin Dzayee

پاش وتووێژێکی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ پەیام کەنعان ئەو خوێندکارە کوردە کەرکوکییەی لە ئامادەیی زانستیدا دووهەمی لە سەر ئاستی عێراق تۆمار کردبوو، سەفین دزەیی گوتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە کەنعان حەبیب باوکی پەیامەوە کردووەو بانگهێشتی کردوون بۆ هەولێر.

لە میانەی وتووێژێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا سەفین دزەیی وێڕای سوپاس کردنی دەنگی ئەمەریکا کە بە ڕێگای دەنگی ئەمەریکاوە هەواڵەکەی زانیوە گوتی " بەداخەوە لە هەرێمی کوردستان ئاگاداری ئەو بابەتە نەبوین چوونکە ئەو قوتابییە لەسەر خوێندنی عێڕاق بووە نەک لەسەر خوێندنی هەرێم".

پەیام لە وتووێژەکەیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا باسی لە ڕەوشی شارەکەی کرد و گوتی سەرەڕای ئەوەی پاش ڕوودانی شانزەی ئۆکتۆبەر بە بارێکی دەرونی خراپیشدا تێپەڕییوە بەڵام هەر توانیوێتی ئاستێکی نمونەیی تۆمار بکات، سەفین دزەیی لە وەڵامی ئەوەی دا دەڵێت " شانازی پێدەکەین کە لەو بارودۆخەشدا توانیویەتی ئەو کۆنمرە بەرزە بە دەستبهێنێت."

سەبارەت بەوەی کە پەیام خواستی ئەوەی هەیە لە دەرەوەی وڵات درێژە بە خوێندن بدات، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی هەرچەندە ئەوە لەسەر خوێندنی عێراقە بەڵام لە ڕێگەی کۆنسۆڵخانەکانەوە هەوڵی هاوکاری کردنی دەدەن.

دەقی وتووێژەکەی هێرۆ زەنگەنە لەگەڵ سەفین دزەیی

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:56 0:00

XS
SM
MD
LG