Accessibility links

مێژووی ڤاڵانتاین و ڕەهەندی ئابوری


ڕۆژی 14 ی مانگی دوو ڤاڵانتاینە ڕۆژێکە کە لەلایەن پاپا جیلەیسیس لە سەدەی 14 هەم دانرا بۆ ڕێزلێنان لە قەشە ڤاڵانتاین.

قەشە ڤاڵانتاین ئەو کەسە بوو لەسەردەمی ئیمپراتۆر کلادیۆسی دووهەمدا دەژیا. لە کاتێکدا ئیمپراتۆر کلادیۆس هاوسەرگیریکردنی قەدەغە کردبوو چونکە پێی وابوو ئەوانەی هاوسەرگیری دەکەن جەنگاوەری باش نین. بەڵام قەشە ڤاڵانتاین ئەم بڕیارەی بە ناڕەوا دەزانی و بە نهێنی لە کڵێساکەی ئەو دا هاوسەرگیری ئەنجام دەدرا. پاشان کە ئاشکرا بوو ئەو زیندانیکرا و سزای مەرگی بەسەردا سەپێنرا.

قەشە ڤاڵانتاین کاتێک برا بۆ لەسێدارەدان نامەیەکی بۆ کچی پاسەوانی زیندانەکە بە جێهێشت کە خۆشی ویستبوو و لە کۆتایی نامەکەدا نوسیبوی لەلایەن ڤاڵانتانی تۆ.

کلێسای کاتۆلیکی ڕۆمان ڤاڵانتاینیان بە گەورە قەشەی خۆیان دادەناو پاشانیش بە شەهید ناودێرکرا بۆیە ڕۆژی لەسێدارەدانەکەی کرا بە هێمایەک بۆ خۆشەویستی.

ئەمڕۆ ڕۆژی ڤاڵانتاین بووە بە بۆنەیەکی جیهانی بۆ دەربڕینی خۆشەویستی. ئەم ڕۆژە سەرچاوەیەکی سەرەکی چالاکی ئابوریشە بە تایبەتی لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا. لەم ڕۆژەدا زیاتر لە 190 ملیۆن کات لە خوێندنگان لە نێوا منداڵاندا ئاڵو گۆڕ دەکرێت.

شارەزایانی ئابوری لەو بڕوایەدان ڕۆژی ڤالانتاینی ئەم ساڵ 20 ملیار و 7 سەد ملیۆن دۆلار بۆ ئابوری ئەمەریکا زیاد دەکات. ئەم ڕێژەیە لە ساڵی 2018 نۆزدە ملیار و 2 سەد ملیۆن دۆلار بوو. لەسەدا 51 ی دانیشتوان ئەم بۆنەیە یاد دەکەنەوە کە زۆربەیان گەنجانی تەمەن 18 بۆ 25 ساڵانن.

لە ئەمەریکا بە شێوەیەکی گشتی هەر پیاوێک کە ئەم بۆنەیە یاد دەکاتەوە نزیکەی 200 دۆلار خەرج دەکات و خانمانیش نزیکەی 90 دۆلار. باوترین دیارییەکانی ڤاڵانتاین بریتین لە نەستەلە، پۆستکارت، ڕۆشتنە دەرەوە بۆ نانخواردنی ئێوارە، گوڵ.

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ڤاڵانتاین لە هەرێمی کوردستانیش گرنگییەکی زۆری لەلایەن گەنجانەوە پێ دەدرێت. پەیامنێرمان سەلام باڵایی ئەم ڕاپۆرتەی لەسەر شێوازی یادکردنەوەی ئەم بۆنەیە لە دهۆک بۆ ناردووین.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:21 0:00

XS
SM
MD
LG