Accessibility links

ئازاد مورادیان: ئەو کەسانەی کە زانیاری دەدەن بە سەرۆک ترامپ زۆر دژی کوردن


Dr. Azad Moradian
Dr. Azad Moradian

بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. لە کۆنگرێسی ئەمەریکا بە ڕژدی تاوتوێی بابەتەکە دەکرێت و ڕەخنەیەکی زۆریش لە سەرۆک ترامپ گیراوە. بەڵام ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە سەرۆک ترامپ بەرگری لە بڕیارەکەی خۆی کرد و گوتی " هەڵمەتی نەهێشتنی شەڕە بێکۆتاییەکانی کردووە".

لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەواناندا سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردەکان ترامپ گوتی " من بیر لە سزایەکی توندتر لە ئابوری دەکەمەوە ئەگەر ئەو (ئەردۆغان) بە شێوازێکی مرۆییانە ئەنجامی نەدات."

دکتۆر ئازاد مورادیان شارەزای کاروباری سیاسی بنکە لە لۆس ئانجلس لە میانەی وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ئەو ڕاوێژکارانەی لەگەڵ ترامپ کار دەکەن هیچ کامیان زانیاریان نە لە بواری سیاسی و نە لە بواری لەشکییەوە نییە.

دکتۆر ئازاد مورادیان باس لەو هەوڵانەش دەکات کە لە لایەن هەردوو پارتی کۆماری و دیموکارتەکانەوە دەدرێن بۆ ئەوەی فشار بخنە سەر سەرۆک ترامپ تا پێداچوونەوە بە بڕیارەکەیدا بکات.

دەقی وتووێژەکەی هێرۆ زەنگەنە لەگەڵ دکتۆر ئازاد مورادیان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:27 0:00


XS
SM
MD
LG