ئاماری راپۆرتی وه‌زاره‌تی کاری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌وه ده‌رده‌خات که خاوه‌ن کار‌و پـیشهکان له ئه‌مریکادا ته‌نها 100 هه‌زار کاری نوێـیان له مانگی ڕابردوودا بۆ وڵات خولقاندووه
هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا داوای له سودان و سودانی باشور کرد چاره‌سه‌ری ناکۆکی و مشتومڕی توندی نێوانیان بکه‌ن ، ئه‌و ناکۆکیانه‌ی هه‌ردوو وڵاتی گه‌یاندووه‌ته سه‌ر لێواری جه‌نگ
ئه‌مڕۆ هه‌ینی بریتانیا به‌ڵێنی دا پـشـتگیری و کۆمه‌کی زیاتری نالهشـکری ئۆپـۆزسیۆنی سوریا بکات، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی کۆفی ئه‌نان نێردراوی تایبه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ قه‌یرانی سوریا دوێنێ ده‌ستی له کاره‌که‌ی کێشایه‌وه
تورکیا و کورده‌کانی عێراق له ڕاگه‌یاندنێکی هاوبه‌شی ده‌گمه‌ندا گوتوویانه به‌ره‌نگاری هه‌موو هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌کی ئه‌و ده‌سته‌و ڕێکخراوه توندڕه‌وانه ده‌بنه‌وه که ده‌یانه‌وێت بۆشایی ده‌سه‌ڵات له سوریادا بۆ خۆیان به‌کاربهێنن.
سه‌رهه‌ڵـداوانی سوریا ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه تانکێـک له‌وانه‌ی له هێزه‌کانی حکومه‌تیان گرتووه به‌کارهێناوه بۆ لێـدانی بنکه‌یه‌کی ئاسـمانی له‌شـکری له نزیـک شـاری حه‌له‌ب
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا لیۆن په‌نێتا و ڕابه‌رانی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئێرانیان ئاگادارکرده‌وه له‌وه‌ی کات بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی وا به‌سه‌رده‌چێت
سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌سه‌د له وتارێـکیدا گوتوویه‌تی ئه‌م شه‌ڕه‌ی ئێسـتا لهشـکرهکهی له حه‌له‌ب ده‌یکات چاره‌نووسی گه‌لی سوریا دیاریده‌کات
جێـگری سه‌رۆک کۆماری عێراق تاریق ئه‌لهاشمی ده‌ڵێت باڵیۆزی پـێشـووی سوریا له عێراق نه‌واف ئه‌لفارس زانیاری گرنگی پێ گوتووه سه‌باره‌ت چاوپـۆشـیکردنی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی
ڕاپـۆرته هه‌واڵیـیه‌کان ده‌ڵێن دوێنێ چوارشه‌ممه له‌شـکری تورکیا مه‌شق و ڕاهێنانێـکی به تانک له نزیک سـنووره‌کانی له‌گه‌ڵ سوریادا ئه‌نجامداوه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له ناوجه‌رگه‌ی به‌غدای پایته‌خت ته‌قینه‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 14 که‌س کوژران و 27 که‌سی دیکه برینداربوون
کاربه‌ده‌سـتێـکی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی کۆمپانیای تۆتالی فه‌ڕه‌نسی بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت ده‌خاته لیستی ڕه‌شه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گربهسـتێـکی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردسـتاندا مۆرکردووه
چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن شه‌ڕ و پـێـکدادان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له شـاری حه‌له‌بی باکوری وڵاته‌که به‌رده‌وام بووه و هاوکات چ حکومه‌ت و چ ئۆپـۆزسیۆن هێزی زیاتریان ڕه‌وانه‌ی شـاره‌که کردووه
کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵای کوردی عێراق ڕایگه‌یاند ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ک کوردی سوریا له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق مه‌شق و ڕاهێنانیان پـێـکراوه به مه‌به‌سـتی بڕکردنهوه هه‌ر بۆشایه‌کی ئاسایشی له پاش که‌وتنی ڕژێمی سوریا ڕووبدات
یاسادانه‌رانی ئه‌مه‌ریکا هه‌نگاویان به‌ره‌و پـێشـه‌وه ناوه له ده‌رکردنی سزای نوێ له دژی ئێران، ئه‌وه‌ش بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی داهاته نه‌وتیـیه‌کانی به مه‌به‌سـتی لاوازکردنی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی
بان کی مون له نیویۆرک ئه‌مه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌وانان ڕاگه‌یاند و گوتی هێرشه‌که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه بووه و خۆشبه‌ختانه زیانی گیانی لێـنه‌که‌وتووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتی خالید ئه‌لئه‌یوبی به‌رپـرسی کاروباری باڵیۆزخانه‌ی سوریا له له‌نده‌ن ده‌ستی له‌کاره‌که‌ی کێشـاوه‌ته‌وه
فه‌ڕه‌نسـا که له سه‌ره‌تای مانگی هه‌شته‌وه سه‌رۆکایه‌تی گه‌ڕی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات، به نیازه داوای کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نه‌که بکات بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر قه‌یرانی سوریا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا وه‌لید ئه‌لموعه‌لیم گه‌یشـتووه‌ته تارانی پایته‌ختی ئێران به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی باڵای ئه‌و وڵاته و دووپاتکردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی دێرینی نێوان دیمه‌شق و تاران
مت ڕامنی کاندیدی کۆماریـیه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له میانه‌ی سه‌ردانێـکی کورت‌دا بۆ ئیسرائیل له‌گه‌ڵ هاوڕێ دێرینه‌که‌ی بنیامین نه‌تانیاهو سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل کۆبووه‌وه
سـکرتێری گشـتی کۆمکاری عه‌ره‌ب نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له سوریا ڕووده‌دات و به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی له حه‌له‌ب ده‌گاته ئاسـتی تاوانه‌کانی جه‌نگ
زیاتر نیشـان بده