سـکرتێری گشـتی کۆمکاری عه‌ره‌ب نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له سوریا ڕووده‌دات و به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی له حه‌له‌ب ده‌گاته ئاسـتی تاوانه‌کانی جه‌نگ، بۆیه ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م جۆره تاوانانه ڕووبه‌ڕووی به‌رپـرسیارێتی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بنه‌وه.
عه‌ره‌بی پـشـتگیری خۆشی بۆ داواکه‌ی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ده‌ربڕێ له‌مه‌ڕ سـازدانی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌رباره‌ی هێرشی سه‌ر شـاری حه‌له‌ب، به‌ڵام گوتیشی گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه چی ده‌بن، ئه‌مه‌ش وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ شیانی به‌کارهێنانی ڤیتۆ له لایه‌ن ڕووسیا و چینه‌وه له به‌رامبه‌ر هه‌ر بڕیارێـکی توند له دژی حکومه‌تی سوریا.
سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره‌ی له 22 ی ئه‌م مانگه کۆمکاری عه‌ره‌ب په‌سه‌ندی کرد بۆ سه‌ردانی شـاندێـکیان بۆ ڕووسیا و چین، نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی گوتی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه وتووێژی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی لیژنه‌ی وه‌زاری عه‌ره‌ب بۆ قه‌یرانی سوریا شێخ حه‌مه‌د بن جاسم سه‌رۆک وه‌زیر و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر کردووه به مه‌به‌ستی ده‌سـتنیشـانکردنی خشته‌ی سه‌ردانه‌که.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ئه‌و شـانده هه‌وڵ بدات هه‌ڵوێسـتی ڕووسیا و چین له به‌رامبه‌ر قه‌یرانی سوریادا بگۆڕێت.