فه‌ڕه‌نسـا که له سه‌ره‌تای مانگی هه‌شته‌وه سه‌رۆکایه‌تی گه‌ڕی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات، به نیازه داوای کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نه‌که بکات بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر قه‌یرانی سوریا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه لۆران فابیۆس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نســا له گفتوگۆیه‌کیدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی RTL ی فه‌ڕه‌نسی گوتی به‌و پـێـیه‌ی وڵاته‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی گه‌ڕی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌کات، به نیازه به‌ر له کۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه داوای کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجومه‌نه‌که بکات له‌سه‌ر ئاسـتی وه‌زیران بۆ تاووتوێکردنی شه‌ڕی ناو سوریا.
فابیۆس گوتیشی خۆی سه‌رۆکایه‌تی کۆبوونه‌وه‌که ده‌کات و زیاتر ئه‌م جاره بۆ ڕاگرتنی ئه‌و خوێن ڕشـتنه‌یه و هه‌روه‌ها ئاماده‌کاری بۆ گواستنه‌وه‌ی سیاسی له‌و وڵاته‌دا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نســا گوتیشی ده‌بێت نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌رچی له توانایدایه بیکات بۆ کۆتایی هێنان به‌و قه‌یرانه. هه‌روه‌ها ئاگاهی دا له مه‌ترسی ته‌شه‌نه‌کردنی شه‌ڕه‌که بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ری سوریاش.
فابیۆس له درێژه‌ی قسه‌کانیدا سه‌رۆکی سوریای به جه‌لاد ناوزه‌دکرد و گوتی ئێدی چیتر ناکرێت به‌وه‌ی له سوریا ڕووده‌دات ته‌نها به کێشه‌یه‌کی ناوخۆی ئه‌و وڵاته ناوبـبرێت.