وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتی خالید ئه‌لئه‌یوبی به‌رپـرسی کاروباری باڵیۆزخانه‌ی سوریا له له‌نده‌ن ده‌ستی له‌کاره‌که‌ی کێشـاوه‌ته‌وه.
له به‌یانـنامه‌یه‌کدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا گوتی " به‌ڕێز ئه‌لئه‌یوبی پـێی ڕاگه‌یاندین که‌وا ئه‌و چی دیکه ئاماده نیـیه نوێنه‌رایه‌تی ڕژێمێـک بکات که ئه‌و جۆره کاره توند و سه‌رکوتکارانه له به‌رامبه‌ر میلـله‌ته‌که‌ی خۆی ئه‌نجام ده‌دات، بۆیه ئێدی ناتوانێت له‌و پـۆسته‌ی به‌رده‌وامبێت."
وه‌زاره‌ته‌که گوتیشی ئه‌یوبی گه‌وره‌ترین دیپـلۆماتی سوریا بوو له له‌نده‌ن و ده‌سـتبه‌رداربوونی گورزێـکی دیکه‌یه له ڕژێمی به‌شـار ئه‌سه‌د. هه‌روه‌ها ئه‌مه نیشـانی ده‌دات کرده‌وه‌کانی ڕژێمی ئه‌سه‌د خه‌ڵـکی سوریای دووچاری بێزاری و نائومێدی کردووه چ له ناوه‌وه و چ له ده‌ره‌وه.
له کۆتایی به‌یانـنامه‌کدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا گوتی هانی هه‌موو ئه‌وانی دیکه‌ی چوارده‌وری ئه‌سه‌د ده‌ده‌ین وه‌ک به‌ڕێز ئه‌یوبی بکه‌ن.
جێی ئاماژه‌یه له مانگی سێـیه‌وه سوریا باڵیۆزی خۆی له له‌نده‌ن بانگهێشـتکرده‌وه.