کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵای کوردی عێراق ڕایگه‌یاند ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ک کوردی سوریا له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق مه‌شق و ڕاهێنانیان پـێـکراوه به مه‌به‌سـتی بڕکردنهوه هه‌ر بۆشایه‌کی ئاسایشی له پاش که‌وتنی ڕژێمی سوریا ڕووبدات.
هێمن هه‌وارمی به‌رپـرسی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموکراتی کوردسـتانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌مه‌ی بۆ ئاژانسی دهنگوباسی فه‌ڕه‌نسی ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌و گه‌نجه کوردانه‌ی سوریا که له که‌مپه‌کانی هه‌رێم مه‌شقیان پـێـکراوه ژماره‌یان زۆر که‌مه و ته‌نها ڕاهێنانێـکی ئاسایی‌یان پـێـکراوه.
هه‌ورامی ڕوونی کرده‌وه بۆچی پارتی دیموکراتی کوردسـتان گرنگی به مه‌سه‌له‌ی سوریا ده‌دات و گوتی زیاتر له 2 ملیۆن کورد له سوریا هه‌یه، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا جه‌ختی کرده سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری سوریادا ناکه‌ن و ده‌سـتنیشـانی ئه‌وه‌ش ناکه‌ن کوردی سوریا چ جۆره سیسـتهمێـکی سیاسی بۆخۆیان بوێت.