ئه‌مڕۆ هه‌ینی بریتانیا به‌ڵێنی دا پـشـتگیری و کۆمه‌کی زیاتری نالهشـکری ئۆپـۆزسیۆنی سوریا بکات، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی کۆفی ئه‌نان نێردراوی تایبه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ قه‌یرانی سوریا دوێنێ ده‌ستی له کاره‌که‌ی کێشایه‌وه به‌هۆی شـکسـتهێنانی له جێبه‌جێـکردنی پلانه ئاشـتیـیه‌که‌ی.
ولیه‌م هێـگ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا ئه‌مه‌ی له ڕادیۆی BBC ڕاگه‌یاند و گوتی له هه‌فته‌کانی داهاتوو کۆمه‌که ناکوشـندهکانیان بۆ ئۆپـۆزسیۆنی سوریا زیاده‌که‌ن.
به‌ڵام هێـگ گوتیشی ئه‌مه مانای ئه‌وه نیـیه ده‌سـتبه‌رداری هه‌وڵه دیپـلۆماسیـیه‌کان له‌گه‌ڵ ڕووسیا و چین ده‌بن.
جێی ئاماژه‌یه دوێنێ ولیه‌م هێـگ له له‌نده‌ن چاوی که‌وت به سه‌رۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پـوتن، به‌ڵام هێچ ئه‌نجامێـکی ئه‌رێنی لێـنه‌که‌وتووه‌ته‌وه.