جێـگری سه‌رۆک کۆماری عێراق تاریق ئه‌لهاشمی ده‌ڵێت باڵیۆزی پـێشـووی سوریا له عێراق نه‌واف ئه‌لفارس زانیاری گرنگی پێ گوتووه سه‌باره‌ت چاوپـۆشـیکردنی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی له‌و تاوانانه‌ی حکومه‌تی سوریا له به‌رامبه‌ر گه‌لی عێراق کردوونی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئۆفیسی ڕاگه‌یاندنی هاشمی له ڕاگه‌یاندنێـکدا گوتی به‌ڕێز هاشمی که به سه‌ردانێـک له دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ره، ڕۆژی دووشه‌ممه له‌وێ چاوی که‌وتووه به نه‌واف ئه‌لفارس و پـیرۆزبایی لێـکردووه به بۆنه‌ی ده‌رچوونی له عێراق به سه‌لامه‌تی و هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌نگاوه دلێرانه‌ی ناویه‌تی بۆ جیابوونه‌وه له ڕژێمی سوریا.
پاشـان هاشمی و نه‌واف وت‌ووێژیان کردووه سه‌باره‌ت به‌و لێـدوانانه‌ی پـێشـتر نه‌واف دابوونی و تیایدا ئاماژه‌ی کردبوو که ڕژێمی ئه‌سه‌د ده‌سـتی هه‌یه له کوشـتنی عێراقیـیه‌کان و خودی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی ئاگای له هه‌موو ورده‌کاریـیه‌کانیـیه‌تی، به‌ڵام چاو پـۆشی لێ ده‌کات و هیچ هه‌وڵێـک بۆ ڕاگرتنیان نادات.
ڕاگه‌یاندنه‌که ده‌شڵێت جێـگری سه‌رۆک کۆمار هه‌روه‌ها زانیاری زیاتر و گرنگی له‌و باره‌یه‌وه له باڵیۆزی پـێشـووی سوریا له عێراق ده‌سـتکه‌وتووه و له زووترین کاتـدا هه‌موو لایه‌نه عێراقی و عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی لێ ئاگادار ده‌کاته‌وه.