ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له نزیک به‌ندیخانه‌یه‌کی شـاری دیاربه‌کر که له‌وێ به‌شێـک له زیندانیـیان مانیان له خواردن گرتووه، پـێـکدادان له نێوان خه‌ڵـکی خۆپـیشـانده‌ر و هێزه‌کانی پـۆلیس ڕوویدا.
هێزه‌کانی پـۆلیس به گازی فرمێسـک ڕێژ و ئاوه‌وه به‌ره‌و ڕووی ئه‌و هه‌زاران که‌سه بوونه‌وه که به‌شـداریان له خۆپـیشـاندانه‌که‌دا کردبوو. ژماره‌یه‌کیش له خۆپـیشـانده‌ران به‌رد و مۆلۆتۆفیان گرته هێزه‌کانی پـۆلیس.
هاوکات خه‌ڵکی به ده‌نگ ئه‌و داوایانه‌وه چوون که بۆ مانگرتن لێـیان کرابوو. دوکان و بازاڕه‌کان داخران و خوێندکاران بۆ قوتابخانه‌کانیان نه‌چوونه‌وه.
ئاژانسی دهنگوباسی ئهنتۆلیای تورکیا ده‌ڵێت شـاری ئستهنبوڵیش پـێـکدادان له نێوان خۆپـیشـانده‌رانی کورد و هێزه‌کانی پۆلیس ڕوویانداوه.
به سه‌دان له زیندانیـیانی کورد له ده‌یان به‌ندیخانه‌ی تورکیا مانیان له خواردن گرتووه و داوا ده‌که‌ن مافی زیاتر به گه‌له‌که‌یان بدرێت و بارودۆخی زیندانی ڕێبه‌ری پارتی کرێـکارانی کوردسـتان عه‌بدوڵڵا ئۆجالان باشتر بکرێت. زۆربه‌ی زیندانیـیه‌کان به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به سه‌رهه‌ڵـداوانی کورده‌وه گوناهبارکراون.
سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ده‌ڵێت ئه‌م مانگرتنی خواردنه له لایه‌ن سه‌رهه‌ڵـداوانه‌وه ڕێـکخراوه و حکومه‌ت به گوته‌ی خۆی ملیان بۆ که‌چ ناکات.