ڤیدیۆیه‌ک خراوه‌ته سه‌ر ئنته‌رنێت، تیایدا نیشــان ده‌درێت کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار که ئاڵا ڕه‌ش و سـپی و سه‌وزه‌که‌ی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا به جلوبه‌رگ و چه‌که‌کانیانه، ژماره‌یه‌ک که‌سی ده‌سـتگیرکراو گولـله‌باران ده‌که‌ن.
چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن ڕووداوه‌که له خاڵی پشـکنینی حمیشۆی نزیـک شـارۆچکه‌ی سه‌راقبی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که بووه، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی دوێنێ له‌وێ سه‌رهه‌ڵـداوان گوتیان هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر 3 خاڵی پشـکنینی حکومه‌ت و 28 سه‌ربازیان کوشـتووه.
ڤیدیۆکه نیشــانی ده‌دات کۆمه‌ڵه چه‌کداره‌که سه‌ره‌تا به جنێودان و لێـدان و سووکایهتیپێـکردن ده‌که‌ونه گیانی ئه‌و ژماره که‌سه که نزیکه‌ی 10 که‌س ده‌بن و پاشـان هاواری" الله اکبر" ده‌که‌ن و گولـله‌بارانیان ده‌که‌ن.
ڕۆبه‌رت کۆلڤیڵ گوته‌بێژی کۆمسیۆنی مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مڕۆ له جنێڤ له‌و باره‌یه‌وه گوتی ئه‌وان ئێسـتا لێـکۆڵینه‌وه له ڕاستی و دوروستی ئه‌و ڤیدیۆیه ده‌که‌ن.
گوتیشی ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌م جۆره تاوانانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ده‌بێت به هه‌ڵه‌دا نه‌چن که وابزانن ده‌توانن له به‌رپـرسیارێتی ده‌ربازببن.
ڕێـکخراوه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ مافه‌کانی مرۆڤ حکومه‌ت و سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا تاوانبار ده‌که‌ن به پـێشـێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ.