وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ وڵاتانی به‌ڵقان، به توندی پـشـتیوانی واشنتنی بۆ سه‌ربه‌خۆیی کۆسـۆڤۆ دووپاتکرده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له پـریشتینای پایته‌ختی کۆسۆڤۆ، هێله‌ری کلنتن گوتی ئه‌مه‌ریکا سووره له‌سه‌ر یه‌کپارچه‌یی و سه‌ربه‌خۆی خاکی کۆسۆڤۆ. خانم کلنتن ئه‌م لێـدوانه‌ی دا له به‌رامبه‌ر ئه‌و گرژیـیانه‌ی هێشـتا له نێوان حکومه‌تی کۆسۆڤۆی نه‌ته‌وه ئه‌لبان و حکومه‌تی سڕبیا ماونه‌ته‌وه. سڕبیا دان به سه‌ربه‌خۆیی کۆسۆڤۆ نانێت که له 2008 وه ڕاگه‌یه‌ندراوه.
هێله‌ری کلنتن له قسه‌کانیدا گوتی" ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین به هیچ شێوه‌یه‌ک باس له گۆڕانکاریـیه‌کانی ناوچه‌که بکرێت یان دووباره قسه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی کۆسۆڤۆ بکرێته‌وه."
هه‌روه‌ها خانم کلنتن گوتی ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت ببینێت حوکمی یاسا باڵی کێشاوه به‌سه‌ر سه‌رانسه‌ری کۆسۆڤۆدا.