ئیسماعیل که‌وسه‌ری ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ئاسایشی نیشـتیمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی وێنه‌ی شوێنی گرنگ و هه‌سـتیاری ئیسرائیلی ده‌سـتکه‌وتووه.
که‌وسه‌ری ئه‌مه‌ی بۆ ژماره‌یه‌ک له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی وڵاته‌که‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌و فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه‌ی حزبوڵڵای لوبنان له 6 ی ئه‌م مانگه‌دا ڕه‌وانه‌ی سه‌ر ئیسرائیلی کرد، توانیویه‌تی چه‌ندین وێنه‌ی شوێنی گرنگی ئیسرائیل بگرێت و ڕاسته‌وخۆی ڕه‌وانه‌ی بکات، له‌وانه ده‌زگای ناو‌کی دیمونه.
گوتیشی فڕۆکه‌که که له جۆری ئه‌یوب بووه، له نزیک ده‌زگا ناوکیـیه‌که خراوه‌ته خوارێ، پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی نیو کاتژمێر به‌سه‌ر ئیسرائیله‌وه بووه و درێژایی 55 کیلۆمه‌تری بڕیبوو.
ئه‌م په‌رله‌مانتاره‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که ئێران و حزبوڵڵا فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی پێشـکه‌وتووتریان هه‌یه و وڵاته‌که‌ی خاوه‌ن ئه‌زمونێـکی درێژه له‌و بواره‌دا، ده‌ڵێت له شه‌ڕی عێراق- ئێرانه‌وه فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانیان بۆ دیده‌وانی به‌کارهێناوه.
شایه‌نی باسه ئێران هه‌وڵ ده‌دات وه‌ها خۆی نیشـان بدات ته‌کنه‌لۆجیا و توانا له‌شـکریـیه‌کانی گه‌یشـتوونه‌ته ئاسـتێـک که ده‌توانێت ڕووبه‌ڕووی ئیسرائیل و ڕۆژئاوا بـبێته‌وه، به‌ڵام شاره‌زایان ده‌ڵێن هیچ به‌راوردێـک ناکرێت له نێوان تواناکانی ئێران و ئاسـتی پـێشـکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆجی و له‌شـکری وڵاتانی ڕۆژئاوادا.