سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گوتی مه‌سه‌له‌ی بڕیاردان له‌سه‌ر سه‌پاندنی ناوچه‌ی قه‌ده‌غه فڕین یان ناوچه‌ی ئارام له سوریا، بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌ردۆگان له پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێرکڵ له به‌رلین ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بڕیارێـک بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌دات، ئه‌وا ئێمه هیچ ده‌سه‌ڵاتێـمان نیـیه و هیچ مافی ئه‌وه‌مان نیـیه ناوچه‌یه‌کی وه‌ها له باکوری سوریادا ڕابگه‌یه‌نین.
ئه‌ردۆگان له قسه‌کانیدا گوتیشی ئه‌زموونی سه‌پاندنی ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌فڕین له عێراق باجی گه‌وره‌ی لێـکه‌وته‌وه.
پاشـان ئاماژه به‌وه کرد که تورکیا خوازیاره ئه‌ڵمانیا ڕۆڵێـکی زیاتری دیپـلۆماسی بـبینێت له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ڕووسیا و چین له باره‌ی قه‌یرانی سوریا.
ئه‌نگێلا مێرکڵیش لای خۆیه‌وه ده‌ستخۆشی له تورکیا کرد بۆ کۆمه‌کردنی په‌نابه‌ره سورییه‌کان و گوتی ئه‌وه بارێـکی قورسه له‌سه‌ر تورکیا. گوتیشی ئه‌ڵمانیا ئاماده‌کاری بۆ ڕه‌وانه‌کردنی کۆمه‌کی مرۆیی دیکه ده‌کات.