ئێران ده‌ڵێت دوو که‌شـتی جه‌نگی خۆی ئێسـتا له که‌ناره‌کانی سودان له‌نگه‌ریان گرتووه، ئه‌مه‌ش چه‌ند ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی سودان ئیسرائیلی گوناهبارکرد به بۆردومانکردنی کارگه‌یه‌کی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی له خه‌رتومی پایته‌خت.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئێرانا ده‌ڵێت دوو که‌شـتیـیه‌که که یه‌کێـکیان هه‌ڵگری هه‌لیکۆپته‌ره، ڕۆژی دووشه‌ممه گه‌یشـتوونه‌ته که‌ناری سودان به مه‌به‌سـتی پاراسـتنی ڕێی که‌شـتیـیه‌کان.
هه‌ردوو که‌شـتیـیه‌که که یه‌کێـکیان ناوی شه‌هید نه‌قدیـیه و ئه‌وی دیکه‌یان خارک که ده‌توانێت سێ فڕۆکه‌ی هه‌لیکۆپـته‌ر هه‌ڵبگرێت، له مانگی نۆوه له به‌نده‌ری عه‌باسی ئێرانه‌وه ده‌رچوون و دوێنێ دووشه‌ممه گه‌یشـتوونه‌ته به‌نده‌ری پـۆرسودان.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی نیمچه فه‌رمی فارسیش ده‌ڵێت سه‌رکرده‌کانی ئه‌و دوو که‌شـتیـیه جه‌نگیـیه ئێرانیـیه له‌گه‌ڵ هاوشانه له‌شـکریـیه‌کانی سوداندا کۆده‌بنه‌وه.