که‌ناڵی ئاسـمانی سکای نیوز عه‌ره‌بیـیه ده‌ڵێت به‌یانـنامه‌یه‌کی جیهاد مه‌قدسی گوته‌بێژی پـێشـووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریای ده‌سـتکه‌وتووه که تیایدا گوتوویه‌تی به‌هۆی دووبه‌ره‌کی و توندوتیژیـیه‌وه وڵاته‌که‌ی جیهێشتووه
وه‌ک وه‌ڵامی کۆماریـیه‌کان بۆ وتاری سـاڵانه‌ی سه‌رۆک ئۆباما، سیناتۆر مارکۆ ڕۆبیۆی ویلایه‌تی فلۆریدا وتارێـکی پـێشـکه‌ش کرد و تیایدا سه‌نگی خسته سه‌ر مه‌سه‌له ئابوریـیه‌کان
لێـکۆڵه‌ره‌وانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گه‌یشتوونه‌ته ئێران به مه‌به‌سـتی سـازدانی گه‌ڕێـکی نوێی وتووێژکردن بۆ گه‌یشتن به ڕێـکه‌وتنێـک له باره‌ی لێـکۆڵینه‌وه له به‌رنامه‌ی ناو‌کی وڵاته‌که
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما شه‌وی سێشه‌ممه وتاری سـاڵانه‌ی خۆی پێشـکه‌ش کرد و تیایدا باسی له چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی گرنگ کرد، له‌وانه ئابوری، خوێندن و په‌روه‌رده، شه‌ڕی دژه تێرۆر و کشانه‌وه‌ی هێزه‌کان له ئه‌فغانسـتان
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سه‌رزه‌نشتی سودانی کرد له‌سه‌ر لیخۆشبوونی له پـیاوێـکی حوکمدراو به تاوانی یارمه‌تیدان له ده‌ربازبوونی 4 که‌س که له به‌ندیخانه‌دا بوون به تاوانی کوشـتنی دیـپـلۆماتێـکی ئه‌مه‌ریکایی و شۆفێره‌که‌ی له سـاڵی 2008 دا
چاوهڕواندهکرێت سه‌رۆک ئۆباما له وتاری سـاڵانه‌ی خۆیدا جهختبخاته سه‌ر ئابوری وڵات و خولقاندنی کار و پـیشه به‌ر له‌وه‌ی به‌شـداربێت له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شی کۆنگرس له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه
کۆریای باکور هه‌ڕه‌شه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی پـشـتگوێخست و له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سێهه‌مین تاقیکردنه‌وه‌ی ناو‌کی خۆی ئه‌نجام دا، که ده‌سـتبه‌جێ له لایه‌ن ڕێبه‌ران له سه‌رانسه‌ری جیهان مه‌حکوم کرا
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق ده‌ڵێت حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی ده‌توانێت هه‌وڵی زیاتر بدات بۆ جێبه‌جێـکردنی داواکاری سووننه‌کان
میدیای ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌ڵێت ئۆتۆمبیلێـک له ده‌روازیه‌کی سـنووری وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ سوریادا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 10 که‌س کوژراون و زیاتر له 32 که‌سیش برینداربوون
پاپا بێنێدکتی16 ده‌ست له کارکێشـانه‌وه‌ی خۆی له پـۆستی پاپای ڤاتیکان ڕاگه‌یاند، به‌مه‌ش ده‌بێته یه‌که‌م پاپا له پاش نزیکه‌ی 600 سـاڵ واز له پـۆسـته‌که‌ی بهێنێت
پارتی سیکیولاری سه‌رۆکی تونس مونسف ئه‌لمه‌رزوقی له هاوبه‌ندی حکومه‌ت ده‌کشێته‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ک ناڕه‌زایـیه‌ک به‌رامبه‌ر به شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی دژوارترین قه‌یرانی سیاسی وڵات له لایه‌ن پارتی ئسیلامی باڵاده‌ستی نێو هاوبه‌ندی حکومه‌تی وڵاته‌که‌وه
به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له باشوری شـاری موسڵ بۆمبێـکی لاڕێ به کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانی ئوسامه ئه‌لنوجێفی سه‌رۆکی په‌رله‌مان عێراق ته‌قیوه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ زیانێـکی گیانی لێـنه‌که‌وتووه‌ته‌وه
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا فلیمی وه‌رزی که‌رکه‌ده‌نی په‌خشکرد، ئه‌وه‌ی له ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند به‌همه‌نی قوبادیـیه و حکومه‌تی ئێران قه‌ده‌غه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی کردووه
ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ Human Rights Watch ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ڕاپـۆرتێـکی نوێی خۆی له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق بڵاوکردووه‌ته‌وه و تیایدا ده‌ڵێت حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان به شێوه‌یه‌کی هه‌ڕه‌مه‌کی ڕۆژنامه‌نووسان و چالاکوانان و که‌سایه‌تیـیه سیاسیـیه‌کانی سه‌ر به ئۆپـۆزسیۆن ده‌سـتگیرده‌کات
مه‌حمود ئهحمهدینهژاد سه‌رۆکی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی له ژێر گوشـاردا هیچ دانوسـتاندنێـک له باره‌ی به‌رنامه ناوکیـیه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌یه‌وه ناکات. ده‌شڵێت به‌ڵام ئه‌گه‌ربێت و نه‌یرانی لووله‌ی چه‌که‌کانیان لابده‌ن، ئه‌وا به‌خۆی بۆ وتووێژ ئاماده‌ده‌بێت
جه‌نه‌ڕاڵ دانفۆرد ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌رکردایه‌تی هێزه‌کانی یارمه‌تیدانی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌فغانسـتان ISAF گرته ده‌ست و له ڕێوڕه‌سمی وه‌رگرتنی پـۆسـتهکهدا له کابول گوتی ئه‌و پـشـتیوانی له خه‌ڵـکی ئه‌فغانسـتان ده‌کات له‌و ده‌مه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن به ئاینده‌یه‌کی گه‌ش بگه‌ن
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌رزه‌نشـتی ئه‌و هێرشه‌یان کرد که ڕۆژی شه‌ممه به موشه‌ک کرایه سه‌ر که‌مپـی موجاهیدی خه‌لقی ئێران له عێراقدا
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی ئه‌ڵمانیا له ڕۆژی شه‌ممه ده‌ستی له کار کێشایه‌وه پاش ئه‌وه‌ی زانکۆیه‌ک بڕیاری دا بڕوانامه‌ی دکتۆراکه‌ی لێبسه‌ندرێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی زانکۆکه بۆی ده‌رکه‌وتووه به‌شێکی نامه‌ی دکتۆراکه‌ی وه‌رگیراوه نه‌ک تایبه‌ت بێت به خۆی.
کاربه‌ده‌ستانی مالی ده‌ڵێن دوو که‌س که وه‌ک ده‌گوترێت پشتێنه‌ی بۆمبیان له‌خۆ به‌ستبوو له نزیک شاری گا‌و ده‌ستگیرکراون.
له باکوری ڕۆژهه‌لاتی ئه‌مه‌ریکا له ناویاندا شاره‌کانی نیویۆرک و بۆستن هه‌مو شت وه‌ستاوه له کاتێکدا که‌شوهه‌وایه‌کی زۆر خراپ ڕووی له ناوچه‌که کردووه.
زیاتر نیشـان بده