ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ Human Rights Watch ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ڕاپـۆرتێـکی نوێی خۆی له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق بڵاوکردووه‌ته‌وه و تیایدا ده‌ڵێت حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان به شێوه‌یه‌کی هه‌ڕه‌مه‌کی ڕۆژنامه‌نووسان و چالاکوانان و که‌سایه‌تیـیه سیاسیـیه‌کانی سه‌ر به ئۆپـۆزسیۆن ده‌سـتگیرده‌کات.
ڕێـکخراوه‌که که ده‌قی ڕاپـۆرته‌که‌ی به زمانی کوردی بڵاوکردووه‌ته‌وه، ده‌شڵێت پـێویسته حکومه‌تی هه‌رێمی کۆتایی بهێنێت به سـزادانی ڕۆژنامه‌نووسـان به ناوی سووکایه‌تیکردنیان یان له‌که‌دارکردنی ناوبانگی که‌سـایه‌تیـیه حزبی و حکومیـیه‌کاندا.
پاشـان ده‌ڵێت هێزه‌کانی پـۆلیس و ئاسایش به‌بێ فه‌رمانی دادگا هه‌سـتاون به ده‌سـتگیرکردنی ژماره‌یه‌ک له‌و ڕۆژنامه‌نووس و که‌سـایه‌تیانه‌ی که له نووسین و بڵاوکراوه‌کانیاندا ڕه‌خنه‌یان له به‌رپـرسـان گرتووه و هه‌ندێـکیان به‌بێ دادگایی‌کردن و ئاڕاسته‌کردنی هیچ تۆمه‌تێـک له چه‌ند هه‌فته‌یه‌که‌وه هه‌تا سـاڵێـک ده‌سـتگیریان کردوون.
پاشـان ڕێـکخراوه‌که ڕه‌خنه له به‌رپـرسـانی وه‌زاره‌تی داد و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاوف و کاروباری ئاینی هه‌رێم ده‌گرێت، ده‌ڵێت هه‌وڵیانداوه ئه‌و پـرۆژه یاسایه‌ی که تیایدا سووکایه‌تیکردن به ئاین و سه‌رکرده سیاسیـیه‌کان به تاوان له قه‌ڵه‌م ده‌دات بخه‌نه بواری جێبه‌جێکردنه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند نه‌کراوه. ده‌شڵێت ئه‌گه‌ربێت و په‌رله‌مانی کوردسـتان ئه‌م پـرۆژه یاسایه په‌سه‌ندبکات، ئه‌وا ده‌بێته مایه‌ی پـێشـێلـکاریـیه‌کی ئاشـکرای بنه‌ماکانی ئازادی ڕاده‌ربڕین له هه‌رێمه‌که‌دا.
سـارا لی ویستن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی و باکوری ئا‌فریکای ڕێـکخراوه‌که له‌م باره‌یه‌وه گوتی " ئه‌مانه ڕۆژانی تاریکن بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقدا. ده‌ڵێت له بری ئه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردسـتان دڵنیایی بدات له‌وه‌ی سیسته‌می دادوه‌ری لێـکۆڵینه‌وه له گه‌نده‌ڵیـیه‌کانی ئاسـته باڵاکاندا ده‌کات، که‌چی به پـێـچه‌وانه‌وه حکومه‌تی هه‌رێم یاساکانی خۆی بۆ به‌رگریکردن له ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادی گردبوونه‌وه پـشـتگوێ خستووه و ئه‌و پـرۆژه یاسایانه‌ی هێشـتا په‌سه‌ندنه‌کراون، به‌کارده‌هێنێت بۆ بێ‌ده‌نگکردنی ناڕه‌زایـیه‌کان.