پشتیوانانی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری ئیسلامی تونس داوای خۆپیشاندانێکی گه‌وره‌یان له ڕۆژی شه‌ممه‌دا کردووه، ڕۆژێک پاش ئه‌وه‌ی پێکدادان له نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌ران ڕوویدا له میانه‌ی پرسه‌ی به‌خاکسپاردنی ڕێبه‌رێکی ئۆپۆزسۆنی سیکولار.
دادگایه‌ک له قاهیره فه‌رمانی دا ماڵپه‌ڕی یوتیوب بۆ 30 ڕۆژ له میسر قه‌ده‌غه بکرێت به‌هۆی نیشاندانی فیلمێکی دژ به ئیسلام که بوو به‌هۆی ئاژاوه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
هندستان کابرایه‌کی کشمیری له سێداره دا که تاوانبار کرابوو به‌وه‌ی ده‌ستی هه‌بوو له هێرشه‌که‌ی ساڵی 2001 بۆ سه‌ر په‌رله‌مان.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه هێرشێـکی موشه‌کی کراوه‌ته سه‌ر که‌مپـێـکی موجاهیدی خه‌لقی ئێران له ڕۆژئاوای به‌غدای پایته‌ختی عێراق و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 5 که‌س کوژراون و زیاتر له 40 که‌سیش برینداربوون
دانیشـتووانی 9 ویلایه‌ته‌کانی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا خۆیان بۆ که‌شوهه‌وایه‌کی ناهه‌موار ئاماده‌ده‌که‌ن، وه‌ک که‌شـناسان ده‌ڵێن سه‌خترین کڕێوه و به‌فربارین ده‌بێت له ماوه‌ی 25 سـاڵدا
له چه‌ند مانگی ڕابردوودا شه‌ڕی نێوان هێزه ئاسایشیه‌کان و گومانبارانی توندڕه‌و بۆته مایه‌ی کوژرانی ده‌یان که‌س.
ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی ناوه‌ڕاستی به‌نگلادیش، ده‌ڵێن که‌شـتیـیه‌کی گواستنه‌وه نوقم بووه، پاش ئه‌وه‌ی به‌ر به‌ربه‌سـتێـک که‌وتبوو. له ئاکامدا پـتر له 100 که‌س نوقمی ئاوی ده‌ریا بوون
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ئاکامی ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌له به‌غدا و دوو شـارۆچکه‌ی باشور وڵاته‌که‌به لایه‌نی که‌م 26 که‌س کوژران و 67 که‌سیش برینداربوون
ده‌یان هه‌زار تونسی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌شداریـیان له ڕێوڕه‌سمی به‌خاکسـپاردنی ته‌رمی شوکری بلعید کرد، ئه‌و سیاسه‌تکاره سیکیولارهی ئۆپـۆزسیۆن که ڕۆژی چوارشه‌ممه له به‌رده‌م ماڵه‌که‌ی خۆی له تونسی پایته‌خت به گولـله کوژرا
به‌رپـرسـانی حکومه‌تی ژاپـۆن ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له نزیک دورگه‌ی هۆکایدۆ دوو فڕۆکه‌ی جه‌نگی ڕووسیا بۆ ماوه‌یه‌کی کورت هاتوونه‌ته نێو ئاسـمانی ژاپـۆنه‌وه
پـۆلیسی زامبیا ده‌ڵێت له ئاکامی پـێـکدادانی پاسێـک و ماشێنێـکی بارهه‌ڵگر له باکوری لووساکای پایته‌خت به لایه‌نی که‌م 53 که‌س گـیانیان له‌ده‌سـتداوه
ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه هه‌لیکۆپـته‌رێـکی ناتۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتان که‌وته خوارێ، به‌ڵام هیچ کام له‌سه‌ر نیشینه‌کانی زیانیان پـێـنه‌گه‌یشـتووه
ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ڕابه‌ری باڵای ئێران پـێشـنیازێـکی وتووێژکردنی ڕاسته‌وخۆ له‌مه‌ڕ پـرۆگرامی ناو‌کی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕه‌تده‌کاته‌وه
کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری یه‌مه‌ن ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له عه‌مبارێـکی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی له باکوری وڵاته‌که‌دا ڕوویداوه و له ئاکامدا 10 که‌س کوژراون
یاسر عه‌لی گوته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تی میسر ئه‌مڕۆ له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له باره‌گای سه‌رۆکایه‌تی له قاهیره گوتی نزیکبوونه‌وه‌ی میسر له ئێران په‌یوه‌سته به هه‌ڵوێسـتی تاران له به‌رامبه‌ر قه‌یرانی سوریا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له باشوری ئۆقیانوسی پاسفیک بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز له نزیک دورگه‌کانی سوله‌یمانی دا و بووه مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی به لایه‌نی که‌م 5 که‌س و هه‌روه‌ها وێرانبوونی چه‌ندین خانووبه‌ره
چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه شه‌ڕی توند له نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و سه‌رهه‌ڵـداواندا له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی دیمه‌شقی پایته‌خت هه‌ڵگیرسـاوه
وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت هێزه‌کانیان کارده‌که‌ن بۆ ده‌ستگرتنه‌وه به‌سه‌ر ته‌واوی باکوری مالیدا و له ئێسـتادا ڕووبه‌ڕووی ئه‌و چه‌کدارانه ده‌بنه‌وه که ماونه‌ته‌وه له ده‌ره‌وه‌ی شـاره سهرهکیـیهکاندا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به هه‌زاران که‌س ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی تونس بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به کوشتنی کهسایهتیــیهکی ناوداری ئۆپـۆزسیۆن، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا دێت که مه‌ترسی په‌یدابووه له‌وه‌ی توندڕه‌وه‌کان بـبنه مایه‌ی کۆسپ له به‌رده‌م هه‌نگاوه‌کانی وڵاته‌که به‌ره‌و دیموکراسی
حکومه‌تی بولگاریا حزبوڵڵای لوبنانی تاوانبارکرد و ده‌ڵێت له پشـت ئه‌و ته‌قینه‌وه خوێناویـیه بووه، ئه‌وه‌ی مانگی حه‌وتی سـاڵی ڕابردوو کرایه سه‌ر پاسێـک له وڵاته‌که‌یاندا و بووه مایه‌ی کوژرانی 5 گه‌شـتیاری ئیسرائیلی له‌گه‌ڵ هاوڵاتیـیه‌کی بولگاری
زیاتر نیشـان بده