نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق ده‌ڵێت حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی ده‌توانێت هه‌وڵی زیاتر بدات بۆ جێبه‌جێـکردنی داواکاری سووننه‌کان.
مارتن کۆپـله‌ری ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ی ئه‌مه‌ی بۆ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ڕاگه‌یاند و گوتی خۆپـیشـانده‌رانی سووننه ناڕه‌زایـیان هه‌یه له به‌رامبه‌ر چۆنێتی پـیاده‌کردنی یاساکان و هه‌روه‌ها ئاستی مافه‌کانی مرۆڤ له وڵاته‌که‌یاندا. ده‌ڵێت حکومه‌تی عێراق ده‌توانێت هه‌موو ئه‌م کێشـانه سبه‌ی چاره‌سه‌ربکات.
کۆپله‌ر گوتیشی ئه‌و له‌و بڕوایه‌دایه حکومه‌تی عێراق مه‌سه‌له‌که به ڕژد وه‌ربگرێت.
جێی ئاماژه‌یه چه‌ند نزیکه‌ی دوو مانگه سووننه‌کانی عێراق خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی گه‌وره له دژی حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی سـازده‌که‌ن و داوا ده‌که‌ن به هه‌زاران که‌س ئازادبکرێن که به پـێی یاسای تێرۆر ده‌سـتگیرکراون. هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێت ئه‌م یاسایه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه که ده‌ڵێن سووننه‌کانی پـێده‌کرێنه نیشـانه.