که‌ناڵی ئاسـمانی سکای نیوز عه‌ره‌بیـیه ده‌ڵێت به‌یانـنامه‌یه‌کی جیهاد مه‌قدسی گوته‌بێژی پـێشـووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریای ده‌سـتکه‌وتووه که تیایدا گوتوویه‌تی به‌هۆی دووبه‌ره‌کی و توندوتیژیـیه‌وه وڵاته‌که‌ی جیهێشتووه.
به‌پـێی که‌ناڵه‌که، مه‌قدسی داواکاری خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیوی سوریای به ڕه‌وا ناوزه‌دکردووه و گوتوویه‌تی ئه‌م بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌ریـیه که داواکاری ڕه‌وای هه‌یه، توانیویه‌تی به بیروباوه‌ڕ خۆی، سۆزی خه‌ڵـکی به‌ده‌سـتبهێنێت.
پاشـان گوتوویه‌تی له وڵاته‌که‌ی هیچ شوێنێـک بۆ میانڕه‌وی و دیپـلۆماسیـیه‌ت نه‌ماوه، وه گۆڕه‌پانێـکی شه‌ڕی جێهێشـتووه نه‌ک وڵاتێـکی ئاسایی، وه خوازیاربووه له‌سه‌ر خاکی وڵاته‌که‌ی بمایه، به‌ڵام ناوه‌نجی و میانڕه‌وی شوێنی له‌و بێ‌سه‌روبه‌ریـیه نه‌ماوه. ده‌شڵێت هه‌ندێـک ده‌یانه‌وێت بـبێته شه‌ڕی مان‌ونه‌مان.
به‌پـێی سکای نیوز له به‌شێـکی دیکه‌ی نامه‌که‌ی، مه‌قدسی گوتوویه‌تی نه چووه بۆ ئه‌وروبا و نه بۆ ئه‌مه‌ریکاش که هه‌رچه‌نده پاسپـۆرته‌که‌ی بواری ئه‌وه‌ی پـێ ده‌دات. گوتووشیه‌تی هیچ زانیاریـیه‌کی وه‌های لا نیـیه گرنگ بێت و ئه‌وه‌ی وه‌ک گوته‌بێژێـکی ڕاگه‌یاندن ده‌یزانێت له زانیاری هاوڵاتیـیه‌کی سوری ئاسایی زیاتر نیـیه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه جیهاد مه‌قدسی له پاش 15 سـاڵ له کاری دیپـلۆماسی، له سه‌ره‌تای مانگی دوازده‌ی سـاڵی ڕابردوو وڵاته‌که‌ی جێهێشت.